خاوەنی پەیکەری بەناوبانگی (کۆتری سەلام) ی هەولێر بناسە !
مامۆستا (جابر پیرداود إسماعيل) لەساڵی 1925 لە هەولێر لە دایک بووە، لەساڵی 1949 مامۆستا بووە و خوالێخۆشبوو (سەرۆک مام جەلال) قوتابی ئەو بووە، لەسەرەتای ساڵانی پەنجاکان دەچێتە دونیای ڕەنگاڵەیی هونەر و تواناکانی خۆی دەخاتە گەڕ.
لەکارەکانی مامۆستا جابر پیرداود :
پەیکەری زەعيم (عبدالکريم قاسم) ساڵی 1958.
کچ و کوڕە قوتابی.
پەیکەری کەنەدی.
پەیکەری هەڵگری مەشخەڵی ئۆڵۆمپیاد.
پەیکەری کۆتری سەلام (هەولێر 1961) بیرۆکەی دروستکردنی وەرگرتووە لە تابلۆی کۆتری سپی ئاشتی نیگارکێش (بيکاسو).
پەیکەری کورد و عەرەب.
پەیکەری وەرزشوانان (چوارڕیانی یاریگای شەهید فرانسو هەریری).
مامۆستا جابر پیرداود إسماعيل له ڕۆژی (26-9-2002) بەڕووداوی ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدا.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,136 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!