سوڵتان عبدالحمیدی دووەم (چاپی دووەم)
دکتۆر محمد حرب
وەرگێڕانی : دکتۆر ابراهیم احمد شوان
ئەوروپا ئەوەی نەدەشاردەوە، کە لە مشوری بەزاندنی جیهانی ئیسلاميیە بە بەزاندنی (عبدالحمید) و، بە ئاشکرا دەری دەبڕی، کە دەیەوێ دەوڵەتی عوسمانی لە مێژوو داپچڕێنێ بە لەناوبردنی عەبدولحەمید لە سەرۆکایەتیی دەوڵەتی عوسمانی. دوای بەزاندن و داپچڕان نۆرەی بە سروشتیکردن دێت، واتا: ئه و گەلانەی، کە دەوڵەتی عوسمانییان لێ پێکهاتبوو بە شێوازێکی ئەوروپی سروشتی بکرێن، ئەمەش ڕوویدا و هێشتا ڕوو دەدات.
بەریتانیا-کە خۆی زلهێز بوو- لەگەڵ ڕوسیا ڕێککەوت بۆ ئەنجامدانی کارێکی سەربازیی هاوبەش بۆ لادانی سوڵتان عبدالحمید لەسەر عەرشەکەی، هەردوکیان پەشیمان بوونەوە. بەریتانیا لە بریی ئەوە دەستی بە پیلان گێڕانی ناوخۆیی کرد، بەڵام پووچ بوویەوە.
ئینجا ئەوروپا بە ڕێگەی سیاسەتی پشووی درێژی بۆ لەناوبردنی سوڵتان پەنای بردە بەر چەند دەستێکی ناوەخۆیی لە ڕۆڵەکانی دەوڵەتی عوسمانیی هۆش ئەوروپی. ئەوروپا و هێزەکانی جولەکە سەرکەوتن و سوڵتان عبدالحمید (پێشڕەوی کۆمەڵی موسڵمانان) لە عەرش دابەزی، بەڵام لە دەروونی موسڵمانان دانەبەزی و پلەوپایەی لە مێژوودا هەر مایەوە.
ئەوانەی لەپێش من لەسەر بابەتی ئەم کتێبەیان نوسیوە-کەژمارەیان کەمە- خاوەن چاکەن لەسەر ئه و شتانەی، کە پێشکەشیان کردووە و فەزڵیان هەیە و (إن شاء الله) خوای گەورە بەپێی نیازیان پاداشتیان دەداتەوە و بەخێر و چاکە تۆڵەیان بۆ دەکاتەوە. بەڵام لێرەدا من مۆڵەت لەوان و لە خوێنەران وەردەگرم، کە ڕێگام بدەن و بڵێم: ئەم کتێبەی، کە لەبەردەستیانە یەکەم لێکۆڵینەوەی پسپۆڕانەیە لەزمانی عەرەبیدا، کە پسپۆڕێکی مێژووی عوسمانی دەینوسێ.[1]
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,441 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!