داهاتوو بۆ ئەم ئایینەیە
سید قطب
وەرگێڕانی : مزەفەر عەولا قەسرێی
ئیسلام ڕێبازە، ڕێبازی ژیانە، ژیانێکی مرۆیی و واقیعیی بەهەموو واتا و پێداویستییەکانییەوە. ڕێبازێکە دیدی بیروباوەڕانەی لەخۆگرتووە، کە سرووشتی (بوون) تەفسیر دەکات و پێگەی (مرۆڤ) لەم بوونەدا دیاری دەکات، ئەمە جگە لەوەی ئامانجی بوونی مرۆڤیش دیاریدەکات.
ئیسلام ئه و سیستەم و ڕێکخراوە واقیعییانەی لەخۆگرتووە، کە لەم دیدە بیروباوەڕییە هەڵقوڵاون و پشتیان پێدەبەستێت و وێنەیەکی واقیعییان پێدەبەخشێت، کە خۆی لە ژیانی مرۆڤدا دەبینێتەوە، وەک سیستەمی ڕەوشت و ئه و کانیاوەی لێیەوە هەڵدەقووڵێت. هەروەها ئه و بنچینانەی لەسەری دادەمەزرێت و ئه و دەسەڵاتەی بنچینەکانی لێوەردەگرێت.
هەروەها سیستەمی سیاسی و شێوە و تایبەتمەندییەکانی و سیستەمی کۆمەڵایەتی و بنچینە و پێویستییەکانی، سیستەمی ئابووری و فەلسەفە و شێوازەکانی و سیستەمی نێودەوڵەتی و پەیوەندی و پەیوەستییەکانی.
ئێمە باوەڕمان وایە داهاتوو بۆ ئەم ئایینەیە، بەڵام بەمەرجێک ڕێبازی ژیان بێت، هەموو ئه و لایەنانەی باسمان کردن پێکەوە لەخۆبگرێت و لەیەکتر جیانەکرێنەوە. ئه و لایەنانەی هەموو بوارەکانی ژیانی مرۆڤ ڕێکدەخەن و هەموو خواستە ڕاستەقینەکانی مرۆڤ بەدیدێنن، کە دەستیان بەسەر جۆرە جیاوازەکانی چالاکییەکانی مرۆڤدا گرتووە.[1]
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 120 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!