ناوی کتێب: گەنجان
تامەزرۆی سەرکەوتنن یان تینوی ئارەزوو؟
نوسینی: عەبدولسەلام مەدەنی.
وەرگێڕانی: سالار فەتاح.
لە کتێبەکەوە:
هەروەک چۆن ناوکێک هەیە ئەلیکترۆنەکان لە خولگەیەکی دیاریکراودا بەدەوریدا دەسوڕێنەوە، هەسارەکان چەند خۆرێکیان هەیە لە خولگەکان بەدەوریاندا دەسوڕێنەوە، ژیانی مرۆڤیش هەمان شتە و دەبێت خولگە و سەنتەریی قورسایی و پێشەنگی هەبێت و لە دەوری کۆببێتەوە.
هەموو کەسێکیش لە خولگەی ئەو کەسەدا دەسوڕێتەوە کە لەگەڵی دەگونجێت. بۆیە گوتراوە (پێم بڵێ هاوڕێیەتی کێ دەکەیت، پێت دەڵێم تۆ کێیت) ئەمەش یەکێکە لەو گرفتانەی کە گەنجی کۆمەڵگە و کۆمەڵی ئێمە پێوەی دەناڵێنێت. پێشەنگی چاک واتای ئەو سەنتەرە قوساییەیە کە هاوسەنگی گەنجان دەپارێزێت و شێوازی جوڵەی کۆمەڵگە ڕێک دەخات، بەڵام نەبوونی ئەم پێشەنگە پەرتەوازەیی دێنێتە ئاراوە، جا یان سەرگەردانی و بێسەروبەری، یان سوڕانەوە لە خولگەی پێشەنگە خراپەکاندا.
گەنجان و هەموو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و تەنانەت غەیری مرۆڤیش زیندوو بن یان مردوو، دەبێت سەنتەر و خولگەی سوڕانەوەی باشیان هەبێت، ئەگەر نا، هی خراپیان دەبێت، لێرەوە گرنگی ئامادەباشی بۆ ئەم خاڵە دەردەکەوێت تا بتوانین گەنجان کۆبکەینەوە و بەهرەکانیان لە بنیاتنادا بخەینە کار.[1]
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 43 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!