عەلی بۆچناک ساڵی 2009 لە قەرسی باکووری کوردستان لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا دەستگیرکرابوو و سزای 7 ساڵ و 8 مانگی زیندانیی بەسەردا سەپێنرابوو. دوای ماوەیەکی زۆر لە ڕاگیرانی لە زینداندا و لێدانی چەند تانە لەو بڕیارە، ئەو سزایە ساڵی 2013 لەلایەن دیوانی باڵای دەوڵەتی تورکەوە پەسەند کرا.
عەلی بۆچناک لە ساڵی 2017ەوە لە زیندانی جۆری ئێڵی ناوچەی پاتنۆسی ئاگریدا ڕادەگیرێت و یەکێک لەو زیندانییە نەخۆشانە بوو، کە ناوەکەی لە لیستەکەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدەدا) بوو و دەبوایە بەهۆی قوورسیی نەخۆشییەکانییەوە لە زیندان ئازاد بکرایە، بەڵام سەرباری ئەوەی نەخۆشیی گورچیلە و چەندین نەخۆشیی تریشی هەبوو، بەڵام بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ئامادە نەبوون ئازادی بکەن.
عەلی بۆچناک لە تەمەنی 78 ساڵی بە نەخۆشی و لە زینداندا گیانی لەدەست دا.
تەرمەکەی عەلی بۆچناک دەبرێتە بۆ قەرسی زێدی خۆی و لەوێ بە خاک دەسپێردرێت.
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 37,533 ganger