Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 527,490
Bilder 106,695
Bøker 19,810
Relaterte filer 99,834
Video 1,455
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
301,803
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,011
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,555
فارسی 
8,702
English 
7,180
Türkçe 
3,576
Deutsch 
1,461
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Norsk
Bibliotek 
9
Biografi 
3
Artikler 
1
Dokumenter 
1
MP3 
311
PDF 
30,011
MP4 
2,359
IMG 
194,968
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpe...
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Biografi
Azad Karimi
سکرتێرە 27
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 27

سکرتێرە 27
سکرتێرە 27

وەزیری ناوخۆ گۆتی : گەورەم چ دەفەرمووی ؟ سەرۆک وەزیران گۆتی : با ئیجرائاتەکە تەواو بی، مەیتەکەی بدەنەوە کەس و کاری و پێیان برێ لەڕێ و ڕەسمەکی شایستە بەخاکی دەسپێرین و هەموومان بەشداری دەکەین، وەزیری ناوخۆش گۆتی : زۆر باشە بەسەرچاو..! ئیدی سەرۆک وەزیران گۆتی : ئەنگۆ دەتانن بڕۆن، بەران هەمووتان دەبی حازربن لەسەر قەبران، هەر وەختی خەبەرمان دانێ وەرن، گۆتمان باشە بەسەر چاو، خواحافیزیمان کردو هاتینە دەرێ، وەزیری تەندروستی لەڕێیێ هاتە تەنیشتم و گۆتی : دوعای بکە ئەوڕۆ ئەو گەمبۆزەی بن خاک بکەن ! گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : کورە بەشکو سبەینێ سەفەرەکەی لوبنانمان دەبی..! گۆتم : دیارە زۆر خەمی لوبنانتە ؟ گۆتی : ئوووووو، دەزانی وراتەکی چەند خۆشە، ماخران کیژیان دەرێی بەقەرەم و پوڕگاڵی دروست کراینە، هەند ناسک و نازدارن، گۆتم : کورە بابە ئەمە دەچین بەشداری خولی ئەتەکێت و سەرکردایەتی دەکەین، کیژی چ و حاری چ..! پێکەنی و گۆتی : بەخوای بەستەزمانی، یانیش زۆر فێربازی و بەمن ڕادەبوێری، خولی چ و تەڕەماشی چ، بەس خۆ شەحن کردنەوەکە تەواوە، ماباقی فشەش تەواو نیە..!
گەیشتینە گەراجی و خواحافیزیم لە جەماعەتی کردو سواری تڕومبێلی بووم، گۆتمە جەعۆی : وەزعت کووە ؟ گۆتی : لەبن سفریمە، وا لەبرسان سەگتۆپ دەبم، ئەنگۆ لەژۆرێ قەل و قازو کەرەبابی بخۆن، لەدەرێش سندان لەمەدا، گۆتم : بەسەری توو ئەوەی عەزرەبات بی نەچوویتە زگی من، گۆتی : ناوەڵلا بەسەری سەی، ئەوجە لۆ بەسەری من، گۆتم : زۆری مەرێ و باژۆ لۆ وەزارەتی، گۆتی : لۆ ناژۆم لۆ تەعجیلی و بچین لێدەین لەکۆترو گاپەڕی، یان بچمە لای نەقریاتی سەروپێچکی بخۆین، کورە گدۆ وەڵلا وەبیللا زگم دێشی لەبرسان، گۆتم : دەی ئیشاڵلا دەتۆپی، ئەتوو وەرە بەشەر ئەوەندە مەرەقت نەوسبی ! گۆتی : دەزانی چیە، پیاو ئەگەر مردیش بەتێری بمری، نەک وەکی وەزیری پیسەشازی (پیشەسازی) لەگێڕ بکوژێتەوە و عەییاتی لێ ببڕێ ! گۆتم : ئەتوو لەکێت زانیە ؟ گۆتی : ئوستاج ئەوڕۆ هیچ ناشاردرێتەوە، فەیس بووک خۆشبی هەموو چشتەک مەکشوفە..! گۆتم : جەعۆ ئەتوو هەقت لەهیچ نەبی و قسان نەکەی، چونکە لەگە مندای، دوایێ دەرێن ئەو قسەی لۆ کردیەو لەسەمن دەکەوی ! گۆتی : ئەوجە با لەسەتوو بکەی، قابیلە چیە ! گۆتم : کوو چیە، ئەدی ئەمن وەزیر نیمە !؟ جەعۆ هەتا دەنگی تێدابوو لە قریتەی پێکەنینێی داو گۆتی : دەترسێم درت خۆشبی بەو وەزارەتە عیزەی وەرت گرتیە، بەس بزانم ئەتوو چ ئیستیفادەت لەو وەزارەتەی کردیە، لەناو ئەو هەموو ژنەی و ئەو نازو نیعمەتەی، بەس بزانم لە غەیری گوو کردنێ چت کردیە !؟ وەزیر هەر وەزیری پیسەشازیە، وەڵلا عامفەریم لەگێڕ بکوژێیەوە..!!

گۆتم جەعۆ دەزانی زمانت زۆر درێژ بووەو خەریکە خەتی دەپسێنی ! گۆتی : ئوستاج دوو قسەی هەناوی خۆم لۆ توو نەکەم لۆکێ بکەم، وەکی دەچمەوە مارێ و لەگەر پەخشانی خێزانم دەست بە قسان دەکەم، دەرێ دەی نۆبەتی تووە، مندارەکان بەس نەبوو ئەوجە ئەتووی درێژەی بدەیێ، بەناچاری دەچم خۆم لەگەر کۆترەکانم مەشغول دەکەم..! گۆتم : بازاڕی کۆتری کووە ؟ گۆتی : وەڵلا ئەویش ڕاوەستایەو وەکی جاران نەمایە، گۆتم : ئەرێ جەعۆ ئەتوو بەمنت نەگۆ ئەو مەسولە کێبوو کە ئەو هەموو غەدرەی لێکردی ؟ گۆتی : لێیگەڕێ ئوستاج ئەو ئیشە لە قووەتی توو دانیە، بڕوات هەبی بەدوو دابچی، هەتا بەمن ڕادەگا ئەتووش فەللاقە دەکا، گۆتم : بەس بزانم ئەتوو لۆ ئەوها هەناوت پسسایە ! جەعۆ ئاخەکی هەر کێشاو گۆتی : ناهەق نی، ئەتوو هێشتا زەبری تۆبزی ئەوانەت نەدیتیە، وەڵلا وەکی هاتە سەریان دارو بەردی دەسووتێنن، زۆر مەمنونت دەبم ئەگەر واز لەو مەسەلەی بینی، چونکە ئەمن عەرزو عارو شەکوای خۆم دایتە دەست ئێکی زۆر لەتوو موهیم تر ! گۆتم : جەعۆ، ئەمن وەزیرم، ئەوڕۆ کێ لەمن موهیمترە !؟ جەعۆ بەینەکی تەماشای کردم و گۆتی : ئەوەی باسی دەکەم لەتوو و لەسەرۆک وەزیرانیش موهیم ترە، ئەمن شەکوای خۆم دایتە دەست خوای، دەزانم ئەو خوایەش شەکوای فەقیری ڕەت ناکاتەوە..! وەکی جەعۆ ئەو قسەی کرد تەزیەکم بەقالبی داهات و بەینەکی باش لەجامی تڕومبێلی تەماشا دەرێم کردو دامام..!
گەیشتینەوە وەزارەت و دابەزیم و بەڕێکەتم، جەعۆش کەتە دووم، گۆتم : ئەرێ بەمن برێ، دەبی مام عەوڵا کووبی ؟ گۆتی : هەونکە لە زێخەی دەپرسین، ئەو ئەسیۆشیتد پرێسە و هەموو دەنگ و باسەکی لایە، بەتایبەتی ئی مام عەوڵای ! گۆتم : ئەرێ جەعۆ، وەتێدەگەم مام عەوڵاو زێخە کەین و بەینەکیان لەبەینێبی ! گۆتی : وەڵلا لەو وەزارەتەی چاوەڕێی هەموو چشتەکی بکە، لۆیێ ئەتوو زۆرت ئاگا لەخۆبی، با تووشی بەزمەکت نەکەن ! گۆتم : بەزمی چ ؟ گۆتی : وەکی بەزمی وەزیری پیسەشازی..! گۆتم : هەتیم ئەتوو زۆری دەزانی ! گۆتی : ئەرێوەڵلا ئوستاج ئەمن زۆر سەگم، بەس کلکم نیە بایدەم و هێسکی پێ بشکێنم..! گۆتم : لۆ هێسک بە کلکی دەشکێ ؟ گۆتی : ئەدی باپیرانمان نەیانگۆتیە سەگ بە قووەتی کلکی هێسکی دەشکێنی..!!
گەیشتمە ژۆری خۆم و دانیشتم، ڤارینی سکرتێرەم بە مشەوەشی هاتە ژۆرێ و ڕۆژنامەکی لەپێش دانام، گۆتی : هەها گەورەم چیان لەسەر نووسی ! ڕۆژنامەکەم برند کردو تەماشام کرد، دیتم ئەو ڕۆژنامە نووسەی کەهاتە کنم و داوای پارەی کرد هەتا وەسفم بکا لە ڕۆژنامان، چونکە ڕووم نەدابوێ، یەک بابەتی دورو درێژی لەسەمن نووسیە، هەرچی خراپە پێی گۆتیمە، لەهەموو عەججایبتر نووسیبووی : کە لەهیکڕا دەرکەم کردەوەو چوومە ژۆرەکەی، دیتم سکرتێرەکەی خۆی لەباوەشی بوو و دەوی لەناو دەوی نابوو و دەستیشی لەباغەری فڕکان فڕکانی بوو..! هەروەها نووسیبووی : وەزیرەکی وا گەندەڵ و دز نەک هەرهەقی دەرکردنی هەیە، بەرکوو دەبی بدرێتە دادگاو ڕیسوا بکرێ..! ئەعسابم نەماو دەماری سەرم هەموو جۆت بوون، بەینەکی باش دامام و فکرم کردەوە کوو خۆم لەو وەزعەی قورتار بکەم، زەنگی مۆبایلەکەم لێیداو تەماشام کرد سەرۆک وەزیرانە، وەرامم داوەو گۆتی : ڕۆژنامەکانی ئەوڕۆت دیتیە ؟ گۆتم : بەرێ ! گۆتی : ئەمە هێشتا پاشەری وەزیری پیشەسازیمان پاک نەکردتەوە، بەزمی تووشی هاتە سەرێ، باشە ئەوە چیە ئەو بەزمەت نایتەوە ؟ گۆتم : درنیابە ئەسل و ئەساسی نیەو هەر هەمووی بووختانە و لۆشت دەسەلمێنم..! گۆتی : بەزووترین کات فریای خۆت کەوە..! گۆتم : خەمت نەبی، گۆتی : عەسرێش خۆت حازرکە لۆ سەر قەبران، گۆتم : بەچاوان..! خواحافیزی کردو مۆبایلەکەی قەپات کرد..! ڤارین هاتە ژۆرێ و ڕەنگی سۆر هەرگەڕابوو، گۆتی : باشە چدەکەی لەگەر ئەو ڕۆژنامە نووسەی، دەبینی چی نووسیە ؟ گۆتم : خەمت نەبی حەلی دەکەم، گۆتی : وەڵلا دەیان تەلەفۆنم لۆ هاتیەو داوای ڕونکردنەوەم لێدەکەن، گۆتم : جارێ سەبرەکی بگرە و هیچ لێدوانەکی مەدە، خواش کەریمە..!
زێخە هاتە ژۆرێ و چایەکی لۆ هینام، گۆتی : جەنابی وەزیر عەوڵا وا لە عەمەلیاتیەو زۆری نەمایە بیهیننە دەرێ، ئەلحەملای تەندروستیشی باشە، گۆتم : لەخوای بەزیادبی، ئیشاڵلا هەر ئەوڕۆ دەردەچی، گۆتی : ناوەڵلا ئەوڕۆ دەرناچی، سبەینێ سعات دەی بەیانی دەردەچی، گۆتم : وەڵڵا عامفەرین، تەواوی هەواڵەکانت لایە، سەرەکی باداو گۆتی : عەوڵا شایانیتی، چونکە عەوڵا عەوڵایەو هەر عەوڵاش دەبی و هەر عەوڵاشە..!!

زێخە چووە دەرێ و دەستم دا مۆبایلی و تەلەفۆنم لۆ ئاکامی پارێزەر کرد، گۆتم : هەتا ئێرە وەرە ئیشەکم پێتە، گۆتی : وا لە تاپۆیمە، ئیشەکم لەبەر دەستیە، تەواوی کەم دێم، گۆتم : زۆر باشە، چاوەڕێت دەکەم، مۆبایلەکەم قەپات کرد، ئەو نووسراوانەی پێویستیان بە ئیمزای من بوو، ئیمزام کردن و گازی ڤارینم کردو دامە دەستی، ئەویش بردیە دەرێ، دانیشتم و فکرم لەوەی کردەوە چ لەگەرئەو ڕۆژنامە نووسەی بکەم، فەیس بووکم کردەوە دیتم هەر هەمووی باسی من و باسی وەزیری پیشەسازیە، هەر یەکەو بە جۆرەکی شی دەکاتەوە، هەیە هەتا حەفت پشتی بەلەعنەتمان دەکاو هەشە بڕەک شلترەو کەمیشی هەیە برێ وەنیە، چوومە ناو ئەکاونتی ڕۆژنامە نووسەکەی دیتم لەوێش براوی کردتەوە، کۆپیم کردو پاشان ڕامکێشاو لەگەر ڕۆژنامەکەی کەپسم کرد..!
دەوری سعاتەکی پێچوو ئاکام هات، دانیشت و چایەکم لۆ گاز کرد، گۆتی : دیشلەمەت هەیە ؟ گۆتم : بەویزدانت وەختی دیشلەمەیە، ئەمن وا ئەعسابم نامینێ، گۆتی : لۆ چبووە ؟ ڕۆژنامەکەم لەپێش داناو گۆتم : بخینەوە ! تەماشایەکی کردو دەستی بەخیندنەوەی کرد، وەختەکی لاقی لەسەر لاقی هینا خوارێ و بەینەکی تەماشا منی کرد، دوایێ دەستی بە خیندنەوەی کردو لە هیکڕا فیتەکی دورو درێژی لێداو گۆتی فوووووووووو.! لەو دەمی ڤارینی سکرتێرە هاتە ژۆرێ یەک دوو فایلی لەپێش دانام و چووە دەرێ، ئاکامە فەندی تەماشایەکی ڤارینی کرد و گۆتی : قوربانی جددت بم ڤارین، وەڵلا بەخاوی دەخورێ..! گۆتم : وەختی ئەو قسە قۆڕانە نیە، چت پێدەکرێ لۆمن ؟ گۆتی : ئەتوو دەتەوێ ڕەشت لۆ بکەمە سپی، یان سپیت لۆ بکەمە ڕەش ؟ گۆتم : تێم بگەینە مەعنای چیە ؟ گۆتی : ئەگەر ئەو ئیشە قۆڕەت کردیەو دەتەوێ وەکی مووی ناو کوونەکەپووی دەرت بینم، ئەوا پارەکەی جودایە لەوەی نەتکردبی و بوختانی پێکردبی ! گۆتم : بڕوا بکە چشتی وام نەکردیەو بوختانیان پێکردیمە، گۆتی : زۆر باشە، ئەتوو وەکالەکم لۆ بکەو هەقت نەبی، وەڵلا دەبی پۆخی بسووتێنم، گۆتم : ئەوڕۆ درەنگە و دانی هێوارێش دەچمە سەر قەبران، مەعنای سبەینێ بەیانیەکەی دەچم وەکالەتت لۆ دەکەم، گۆتی : زۆر باشە، ئەمنیش لە سبەینێوە دەست پێدەکەم، گۆتم : ڕۆژنامەکەی ببە لەگەر ئەو کۆپیەی فەیس بووکیشی، ناوی سێیانی خۆی تێدایە، چشتەکانی وەرگرت و خواحافیزی کردو ڕۆیی..!
دەوام بەرەو تەواو بوون دەچوو، جانتایەکەم هەرگرت و لەژۆری خۆم هاتمە دەرێ بڕۆم، دیتم کارمەندەکان هەریەکەو بەنەوعەی تەماشام دەکەن و هەندەکیان پێدەکەنن و هەندەکیان لچ و لێویان بادەدەن، توومەز خەبەرەکەی ئەو ڕۆژنامە نووسە کارخانچیەیان خیندبۆوە، لەدری خۆم گۆتم : ئەوە هەموو بەلایەکی، شەڕو هەرای داکی ئەحمەدیش بەلایەکی..! جەعۆ سەری لەبن گێی نام و گۆتی : ئوستاج، ئەرێ ئەوە چبووە ئەوانە ئەوها تەماشات دەکەن و لچ و لێوت لێ بادەدەن !؟ گۆتم : هەر لێیگەڕێ، ئەوەی بەسەر من هاتیە بەسەر کەس نێ ! جەعۆ گۆتی : یا ئەڵلا خێر، دەتێم بگەینە با فریات کەوم..! گۆتم : بابچینە ناو تڕومبێلی لۆت باس دەکەم، گەیشتینە ناو تڕومبێلی و جەعۆ گۆتی : دەلۆم باس بکە، گۆتم : وەڵلا جەعۆ حارو مەسەلە ئەوهایە، جەعۆ بەینەکی تەماشای کردم و گۆتی : قاتی ئەو فعلە قۆڕەت نەکردیە ؟ گۆتم : نا ئەتووم مری..! گۆتی : ئەوجە ئەمن لۆ گدۆ، بمرم و نەمرم چ گێت لێیە ؟ گۆتم : نابەخوای ئەتوو زۆر خۆشەویستی لەکنە من، بەران تەئکید بە ئەمن چشتی وەهام نەکردیە..! جەعۆ دەستی بردە پشتەوەو کلاشینکۆفی ڕاکێشاو گۆتی : ئەو سەگبابە لە کێیە هەتا ئێستا بچم بیکەمە بێژینگ ! گۆتم : جەعۆ ئەوها نابی، هەر کەسەک قسەکی نووسی و بیکوژین، چ دەمینێتەوە، ئەمن پارێزەرەکم گرتیەو شکایەتی لێدەکەم، با ئیشەکەی بە یاسا بکەین، گۆتی : یاسای چ و عاری چ ئوستاج، ئەوڕۆ دەست و مستی خۆت یاسایە، لێم گەڕێ بابچم بیکەمە قوربانی فیشەکەکی، گۆتم : وازی لێبینە و ئەو ئیشە بەفیشەکی چارە نابی، بادەوە لۆ خەستەخانەی بزانین مام عەوڵا کووە..!
گەیشتینە خەستەخانەی و چووینە ژۆرێ، وەکی چووینە ژۆرەکەی عەوڵای تازە لە نەشتەرگەریان هینابووە دەرێ و هێشتا باش بەخۆ نەهاتبۆوە، دیار بوو یەک بەدەنگی لاوکی کاوێس ئاغەی دەگۆ، ئەوی باسی شێخ مەحمودی دەکا، پاشان تێی هەرکرد لە بەستەی هەی نار هەی نار هەی نارەللۆ، هەی نار..! دەوەرە لەسەر ئەو وەزعەی خۆت پێکەنینت نێ، چوومە لای سەری و گۆتم : مام عەوڵا کوی ؟ گۆتی : باشم فەتعوڵلا ئەتوو کوی ؟ گۆتم : فەتحوڵلا کێیە بابە ! گۆتی : ئەدی ئەتوو فەتعوڵلا چێر دز نی ؟ ئەوانەی دەورو بەری هەمووی تەماشا منیان کرد، بەتایبەتی ئەوانەی نەیان دەناسیم، وەکی برێی کەتنە شک لەمن کە کەونە چێر دز بووبم..! جەعۆ گۆتی : کورە ئەو وەزیرە وەزیر مام عەوڵا، مام عەوڵا هەتا جڕت گرتی لێیداو گۆتی : هەزار وەزیر بەو گوونەی..!!

جەعۆ چووە لای سەری و گۆتی : کەرە، مێشکت بینەوە سەرەخۆ، ئەو قسە قۆڕانە چیە دەیکەی ؟ مام عەوڵا گۆتی : کەر گیانەوەرەکی چار پێیەو زۆر خزمەتی کوردی کردیە، هەروەها حزبی کەرانیش لەهەرێم هەیەو ئەندامی کراشەی دەکا..! گۆتمە جەعۆی وەرە وازی لێبینە، بابچینە کن دختۆرەکەی، بزانین عەوڵا کەنگی دەردەچی..
ویستمان بچین دختۆر هاتە ژۆرێ، سەلامی کردو دختۆرەکی ئافرەتیشی لەگەر بوو، چوونە لای سەری عەوڵای، دختۆرەکە گۆتیە دختۆرە ئافرەتەکەی بێ زەحمەت زەختەکی عەوڵای بگرە، ژنەکەش جیهازی لەقۆری عەوڵای بەست و پەپمپەکەی هوردە هوردە کوشی هەتا هەوای تێبکا، نازانم عەوڵا کوی زانی ئەوە ژنە زەختی دەگری، سەری سوڕاندو گۆتی : ئۆدە کوی، ئەعوارت کوە ؟ دختۆرەکە گۆتی : بژی سوپاس، عەوڵا گۆتی : ئەرێ ئەتوو مێردت کردیە یان نا ؟ دختۆرەکە ڕەنگی وەکی خورمای لێهات، بەپڕەپڕ زەختەکەی گرت و گۆتی : زەختی باشە، پاشان کشاوە پاش و لەعەوڵای دوور کەتەوە، دختۆرە پیاوەکە پێکەنی و گۆتی : عەوڵا چیە دەرێی بەتەمای بکەیە دوو ؟ عەوڵا گۆتی : وەڵلا ئەگەر خوا بیکاتە نسیب ئاوی لێناخۆمەوە، دختۆر گۆتی : قڕو قەپۆزت ئیوەی نیە بیکەیە دوو..!
گۆتم : دختۆر عەوڵا ئەوڕۆ دەردەچی ؟ گۆتی : ئیشاڵلا سبەینێ دەوری سعات دەی ئیزنی دەدەین، بەران دەبی هاتە ماوەکی ئاگای لەخۆی بی لەخواردن و خواردنەوەی، دختۆر هەندە چشتی بە ئینگلیزی لەفایلەکەی نووسی و لەگەر دختۆرە ژنەکەی چوونە دەرێ.. زەنگی مۆبایلەکەم لێیدا، تەماشام کرد بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانیە، وەرامم داوە و گۆتی : بگە سەر قەبران وا بەڕێدەکەوین لۆ شاردنەوەی وەزیری پیشەسازی، ناوی قەبرستانەکەی دامێ و خوا حافیزی کرد..
ڕوخسەتم لەخزم و کەسی عەوڵای وەرگرت و لەگە جەعۆی چووینە دەرێ، سواری تڕومبێلی بووین و بەڕێکەتین لۆ سەر قەبران، وەکی گەیشتینەوێ، مەیتەکە تازە گەیشتبوو، چوومە لای سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان، سەلامم لێکردن و لەڕێزی وان وەستام، وەزیری پەروەردەی سەری لەبن گێی نام و گۆتی : بەخێراتی ! گۆتم : بژی، گۆتی : ماخران ئەتوو ڤیاگرات بخواردبا، ئێستا وەکی ئەو قوڕمساغەی لەبن خۆرێمان دەنای..! گۆتم : ئەتوو باسی چدەکەی ؟ ڤیاگرای چ و حاری چ !؟ پێکەنینەکی بە دزیلۆکەی کردو گۆتی : ئەدی بابم بوو سکرتێرەکەی خۆی لە باوشێ کردبوو ! غەدداری گەورە داخوە کووت گەوزاندیە..! ئەعسابم لەوەزیری پەروەردەی نەماو ویستم هەتا مست بگرم لەکوونە کەپووی بدەم، بەران چونکە لەسەر قەبران بووین، بەزۆری خۆم گرت، چونکە ببایە شەڕو هەراو هۆریا حەیای حوکمەت و سەرۆک وەزیران و هەموو وەزیرەکان دەچوو، ئەو خەرکە دەیگۆ بزانە ئەو وەزیرە سەگبابانە لەسەر قەبرانیش پێک نایێن..! هەر ئەوەندەم پێگۆ بڕوا بکە وانیەو بوختانیان پێکردیمە..! سەرەکی باداو تەماشایەکی کردم و گۆتی : دمبکەکەی لێدە دمبک..! گۆتم : دمبکی چ !؟ گۆتی : ڕۆژنامە نووسەکە لەفەیس بووکی خۆی بەشی دووەمی لەسەر توو براو کردتەوە، دەرێ ڤیدیۆیەکم هەیە، وەزیر لە ژۆری خۆی لەناو وەزارەت دمبکی لێدەداو سکرتێرەکەشی ڕاقیسەی لۆ دەکا..! وەکی وەزیری پەروەردە ئەو قسەی کرد، شێت و هار بووم و ئەعسابم نەما، بەلادا هاتم و خەریکبوو بەر ببمەوە، باشبوو وەزیری بازرگانی قۆری گرتم و گۆتی : ئاگات لەخۆبی با بەر نەبیەوە..! خوا ڕەحمی کرد خۆم گرتەوەو نەکەتم، گێم لێبوو ئێکەک قسەی لەگەر برادەرەکەی کردو گۆتی : مردنی ئەو وەزیرەی زۆر تەحسیری لە وەزیری ژنان کردیە، لۆیێ لەخەمان بەلا دادێ، پێدەچی زۆر برادەر بووبن ! ئەویدی گۆتی : کورە برادەری چ و عاری چ، کێ دەرێ سەرخۆش نیە ! ئەویدی جوابی داوە و گۆتی : نا بابە نا، ئەوە لەسەری بدەی ناخواتەوە، ئەمن لەمێژە دەیناسم، برادەرەکەی گۆتی : وەڵلا برێم چ، بەران ئەوەی ئەمن بزانم مەسوولەکانیمە بیست و چار سعات سەرخۆشن..!!

وەکی گێم لەو قسانە بوو، چوومە لای سەرۆک وەزیرانی و گۆتم : ڕوخسەتم بدە بابڕۆم، گۆتی : جارێ مەڕۆ، با مەراسیمەکە تەواوبی، ئیشیشم پێتەو دەبی دوو قسان پێکەوە بکەین، هەرچەند گۆتم : دەبی بڕۆم، ڕازی نەبوو، ئیدی بەناچاری مامەوە..!
تەرمی وەزیری پیشەسازی بن خاککراو مەلایەک هات لای سەری دانیشت و دەستی بەتەلقین دانێ کرد، گۆتی : ئەی فلانی کوڕی فلانەی، ئێستا دوو مەلائیکەت دێنە لای سەرت، پرسیارت لێدەکەن، مەترسێ، مەشێوێ، بە زوبانەکی ڕەوان وەرامیان بدەوە، چت لێدەپرسن بەلەسەرخۆیی وەرامیان بدەوە، برێ اللە خوامەو محمد پێغەمبەرمەو کەعبە قیبلەمە و...، ئیدی مەلایەکە بەردەوام بوو، وەزیری کشت و کاڵی لەتەنیشتە من ڕاوەستابوو، گۆتی : پێت وایە وەزیر بتانی ئەو وەرامانە بداتەوە ؟ گۆتم : ئیشاڵلا ! گۆتی : کورە ئیشاڵلای چ و حاری چ، لۆ نازانی ئەو گەمبۆرە لە چ وەزعەکی مردیە، بڕوا بکە بەس ئەمە بڕۆین، ئەو دوو مەلائیکەتە دێن، ئەرێ ناویان چیە ؟ گۆتم : نەکیرو مونکیر ! گۆتی : هەون، وەڵلا وەبیللا دێن شاپ شاپانێی پێدەکەن، وەڵلا گۆڕەو شاری دەکەن و هەر ڕۆژەی لەقەبرەکی دەنێن ! گۆتم : مرد، وازی لێبینە ! گۆتی : ئا ئەوەندەش وەیە، وەڵلا بەتەمامە بێم سەرەکت لێدەکەم ! گۆتم : خێر ؟ گۆتی : وەڵلا بەشکو فێرە دمبک لێدانم بکەی..! بەینەکی تەماشام کردو چدەنگم نەکرد..!
مەراسیمی بن خاککردن و تەلقین دانی تەواو بوو، سەرۆک وەزیران یەک دوو ئحەئحی کردو دەستی بەقسان کرد، گۆتی : ئێمە ئەمڕۆ مرۆڤێکی مەزنمان لەدەست دا، مرۆڤێک هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی خاک و نیشتیمان و نەتەوەکەی تەرخان کردبوو، ئەو شەوو ڕۆژی لەسەر یەک دانابوو، نەیدەزانی ماندوو بوون چیە، زۆر جار پێم دەگووت : ئەوەندە خۆت ماندوو مەکە و نەخۆشی ! ئەو دەیگووت ئەوکاتەنە هەست بە ئاسوودەیی دەکەم کەلەسەنگەری کارو خزمەت کردن دابم..!
بڕوا بکەن ئەمن وامزانی لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی(گیڤارا) ی ڕاوەستایمە..! لۆیێ ئەمەی وەزیرەکان هەموو تەماشا ئێکدیمان دەکرد و دەمانزانی ئەو بایە لەچ کونەکی دێ و حارو حساب لەکێندەرێیە، هەندەک لەوەزیرەکان پێکەنینیان دەهات، بەران لەترسی سەرۆک وەزیرانی نەدەوێران پێبکەنن، وەزیری پلان دانان خۆی پێنەگیراو گۆتی : خخخخ..! سەرۆک وەزیران یەکسەر ئاوڕی داوە ! وەزیری پلان دانان زیرەک بوو، تانی خۆی قورتار بکا، یەکسەر کلینسەکی دەریناو بە کەپوو و دەوی وەناو خۆی بێتاقەت کرد، ئەننەما زۆر بێتاقەتە لۆی دەگریێ، باشبوو سەرۆک وەزیران واتێگەیی دەگریێ، لۆیێ ئەویش کلینسەکی دەریناو بەچاوی وەناو دەستی بەقسان کردەوەو ڕووی لە گۆڕی وەزیری پیشەسازی کردو گۆتی : جەنابی وەزیر ! ممکینە گێت لەمنبی، دڵنیابە لەخەباتەکەی تۆ بەردەوام دەبین و کۆڵ نادەین، ئەو سەنگەرەی ئەتوو خەباتت تێدا کرد، ئەمە چۆلی ناکەین..! وەزیری شارەوانی سەری لە بن گێی من ناو گۆتی : ئەوە قسەیە، ئەدی نارێن کردن هەتا مردن ! گۆتم : کێ وەدەرێ ؟ گۆتی : وابزانم (غاندی) وەدەرێ..!
پاش سەرۆک وەزیرانی هەندە وەزیرو گزیری دی قسەیان کردو کەس وکاری ڕەحمەتیش قسەیان کردو پاشان مەراسیمەکە کۆتایی هات و قەبرستانمان بە جێهێشت، سەرۆک وەزیران گۆتی : ئەتوو بەدووم داوەرەو دەچینە مەزرەعەکەی من، زەرورە بتبینم..!
کەتمە دوو سەرۆک وەزیرانی و گەیشتینە مەزرەعەکەی، دابەزین و چووینە دیوەخانەکەی، دانیشتین و فەوری دوو شەربەتی لیمۆمان لۆ هات، سەرۆک وەزیران دەستی دا پەرداخەکی و بەدەوی وەکرد، تەماشای کرد ناخۆمەوە، گۆتی : بخۆوە لیمۆیەکەی بخۆوە با مێشکت بێتەوە سەرەخۆ..! گۆتم : پێم ناخورێتەوە وا خەریکە مێشکم دەتەقی، گۆتی : گێ بدەمن ! ئەوەی لەسیاسەت ئیش بکا، دەبی سینگی فراوان بی و فشەی بەو شتانەبێ، لەو وراتەی مە ڕای گشتی دروست نابی و قەت نابیتە فشار لۆ هینان و لادانی کەس، ئەو میللەتە هەر ڕۆژەی بەشتەکی دەگری، ئەوڕۆ بەتووەو سبەی دووسبەی بە شتەکی دیە، لۆیێ خۆت مشەوەش مەکەو بە ئاسایی وەریگرە، گۆتم : ئاخر شتەکە وەنیە ! گۆتی : وەبی و وەنەبی هەر سێ چار ڕۆژە، سبەینێ شتەک ڕوو دەدا، یان شتەکی دروست دەکەین و خەرک ئەوەی توو هەر لەبیر دەکا، خەرک شتی زۆر لەوە گەورەتری لەبیر کرد، دەتەوێ دمبک لێدانی توو و ڕاقیسەی ڤارینی لەبیر نەکا..!!
مایتی[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 957 ganger
HashTag
Kilder
Koblede elementer: 85
Artikler
Gruppe: Artikler
Bok: Novel
Dokumenttype: Originalspråket
Provinsen: Sør- Kurdistan
Technical Metadata
Opphavsretten til denne meldingen har blitt utstedt til Kurdipedia av varens eier!
Element Kvalitet: 99%
99%
Lagt inn av ( زریان عەلی ) på 03-12-2021
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 04-12-2021
Dette elementet nylig oppdatert av ( زریان سەرچناری ) på : 03-12-2021
URL
Dette produktet har blitt sett 957 ganger
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Biografi
Gelawesh Waledkhani

Actual
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Azad Karimi
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 527,490
Bilder 106,695
Bøker 19,810
Relaterte filer 99,834
Video 1,455
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
301,803
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,011
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,555
فارسی 
8,702
English 
7,180
Türkçe 
3,576
Deutsch 
1,461
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Norsk
Bibliotek 
9
Biografi 
3
Artikler 
1
Dokumenter 
1
MP3 
311
PDF 
30,011
MP4 
2,359
IMG 
194,968
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Folders
Bibliotek - Provinsen - Utenfor Bibliotek - Bok - Ordbok Bibliotek - Dialekt - Norsk Bibliotek - Publication Type - Bibliotek - PDF - Biografi - Kjønn - Mann Biografi - Nasjon - Kurd Bibliotek - Bok - Kurdish Issue Bibliotek - PDF - Artikler - Bok - Artikler og intervjuer

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 1.547 andre!