Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Sultan Sahak
04-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler
  534,593
Bilder
  108,955
Bøker
  20,132
Relaterte filer
  102,874
Video
  1,508
Språk
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,559
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,613
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,927
عربي - Arabic 
30,020
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,553
فارسی - Farsi 
9,231
English - English 
7,487
Türkçe - Turkish 
3,662
لوڕی - Kurdish Luri 
1,691
Deutsch - German 
1,631
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
342
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
66
Español - Spanish 
50
Հայերեն - Armenian 
50
Polski - Polish 
49
Italiano - Italian 
48
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
16
Ελληνική - Greek 
14
עברית - Hebrew 
14
Fins - Finnish 
12
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Português - Portuguese 
7
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
3
ქართველი - Georgian 
3
Čeština - Czech 
2
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Srpski - Serbian 
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Gruppe
Norsk
Bibliotek 
9
Biografi 
4
Artikler 
1
Martyrer 
1
Dokumenter 
1
MP3 
323
PDF 
31,096
MP4 
2,461
IMG 
199,403
∑   Totalt 
233,283
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpe...
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Biografi
Azad Karimi
سکرتێرە 38
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 38

سکرتێرە 38
سکرتێرە 38

گۆتم : دەوجە گوڵاڵە خانی ئیزن دە بابێتە ژۆرێ، گۆتی بەچاوان، ئەو ڕۆیی و گوڵاڵە خان هاتە ژۆرێ، ئاگری لە نیوچەوانی دەباری، ئەمنیش بە زەردەخەنەوە پێشوازیم لێکرد، عقوبەکەی برند کردو گۆتی : ئەمن ئی ئەو حارەیمە ؟ گۆتم : دۆڵمەکەی لۆیان دەپێچای سەری خواردی ! گۆتی : ئەمنت هینا ڕێزەوان و عقوبەت لۆ دەرکردم، لەبیرت کرد ئەمن بەڕێوەبەری بەڕو بەحریمە ! گۆتم : دەتوو دانیشە با چایەکی ئەسعەد بەگیت لۆ گاز کەم، گۆتمە پارێزەرەکەش : ئەتوو بڕۆ ئەو دیوی هەتا دوو خزمەکەت دێن، لەگەریان دانیشە، وەکی دەستم بەتار بوو، گازتان دەکەم، گۆتی : زۆر باشە، هەستاو چووە دەرێ..! گوڵاڵە دانیشت و لاقی لەسەر لاقی دانا، لە توڕەییان هەردوو لاقی دەهەژاندو پەنجەکانی دەستی لێک ئاراندبوو و ئاو دیوو و ئاو دیووی دەکردن، گۆتی : جەنابی وەزیر دەبی ئەو عقوبەی من بستڕیەوە ! گۆتم : گوڵاڵە خان ئەتوو لە ئیدارەی دەزانی، کە فەرمانەک دەرچوو هەرناوەشێتەوە، لۆیێ دەبی ڕازی بی و ئەو غەرەتانەی کردیتتان چاکی کەنەوە، گۆتی : یەعنی هیچ مەجالی تێدا نیە، گۆتم : نەخێر، بەران ئەگەر ئەتوو وەزارەتی مەزبووت کەی و ئەو دیاردانە نێلی، تەئکیدبە سوپاسنامەت لۆدەردەکەم، گۆتی : ئوستاز وەزارەتەک بی و ئی ژنان بی، دەبی هەر ئەو چشتانەی لێبکرێ، وەڵلا بچووبایە ژۆرەکەی تەنیشت ئەوەی دۆڵمەیان لۆ من دەپێچا، هەتا هێزت تێدایە هەردەهاتی و بەحەیاتی نەدەهاتیەوە وەزارەتی ! گۆتم : لۆ چی لێبوو ؟ گۆتی : وەڵلا هەندەکیان دانیشتبوون وسڕەیان گرتبوو دەم وچاویان دەکرد بە داوی، هەندەکیان لاقیان هەر کردبوو، دەرمان حەمام و شیلەیان لێدەداو تووک و مووکیان لێدەکردەوە ! دیسان گوڵاڵە خان لە قریتەی پێکەنینێی داو عقوبەو مقوبەی لەبیر کرد..! گۆتی : هەندەکیشیان..، گۆتم : توخوا تەواوی مەکە، بلۆکەکی لەسە دانێ ! گۆتی : ئوستاز فشەیە فشە، بەس بزانم ئەتوو لۆ ئەوها خۆت مشەوەش کردیە، بەڕێیکە بەڕێ هەی لەمنت نەکەوی..!

گۆتمە گوڵاڵە خانی : وەڵلا بە ڕێ ناکرێ بە فشە، ئەتوو ئیداریەکی باشی و چەند سارە لە وەزارەتی، هەقی وایە بەجددی ئیش بکەی و لێنەگەڕێی ئەو فشەخانەیە دروست بی، گۆتی : بەینی خۆمان بی لەسەرێ ڕا فشەیان دەوێ و دەیانەوێ بەفشە بڕوا، جەنابی وەزیر ؛ حکومەت مندارەکی ساوایە لە باوەشی حزبی، حزبیش حکومەتی بەکار دەینی لۆ بازرگانی و خۆ دەورەمەند کردنێ، ئەگەر ئەتوو بەتەمای ئەوەی بی چاکسازی بکەی و وەزعەکەی باش کەی، لەمن وەرگرە پێت ناکرێ، چاکسازی بە شۆفەرەکی دەکرێ لە سەرێ ڕا هەتا خوارێ هەمووی ساف کا، هەتا ئەو شۆفەرەش پەیدا دەبی، میللەت سەری دەچیتە قوڕێ..!
بە هوردی گێم دابووە قسەکانی گوڵاڵە خانی و زانیم ڕاست دەکاو لە بنی درێ دێتە دەرێ، هەر کەسەک لەو کاولستانەی بەتەمای چاکسازی بی پێی ناکرێ، چونکە ماسیەکە لە تەپلی سەری ڕا بۆگەنی بووە، قاندرمەش ئەگەر لە پلیکانەی سەرێ ڕا خاوینی نەکەیەوە هەتا خوارێ، هەر بە پیسی دەمینێتەوە..! گۆتمە گوڵاڵە خانی : لۆ نایێی ئەمن و ئەتوو دەست بەو چاکسازیەی بکەین لەو وەزارەتەی، گۆتی : ئاسان نیە، دوو ڕۆژی دی نابا هەردووکمان تەفنیش دەکەن، پەڕو بارمان دەکەن و ناچارمان دەکەن یان لەگەر وەزعەکەی بڕۆین، یان واز بینین..! هەستامەوە سەرپێیان، گوڵاڵە خان گۆتی : خێر..! گۆتم : بابچینە ژۆری سەرو پێچک چاکردنێ ! گۆتی : وازیان لێبینە جەنابی وەزیر..! گۆتم : ئەگەر نایێی بەتەنێ دەچم، ڕاست لە ژۆری خۆم چوومە دەرێ و بەڕێکەتم لۆ ژۆرەکەی، گوڵاڵە خانیش کەتە دووم، گەیشتمە کن دەرکەی، دیتم پیرەژنەک لە پێش دەرکەی دانیشتیە، جغارەکی بە لا لێوی وەیە، لەو جغارە باریکانەی پاکەتیان بە دووسەت و پەنجا دیناریە، جغارەی لە لێوی نەدەکردەوەو قووم لە دوو قووم لێی دەداو ئەو ناوەی قانگ دابوو، وەکی چاوی بەمن کەت مشەوەش بوو، قیت بۆوە و گۆتی : مامەستا بەخێراتی ! گۆتم : سەلامەتبی، ئەو جغارە چیە بەلا لێوت وەیە ؟ جغارەکەی لە لا لێوی کردەوەو بە دەستی چەپی هاویشتە پشتەخۆی، دوایێ هێدی هێدی پێی هاویشتە سەرێ و کوژاندیەوە، گۆتی : ڕۆرە بە قوربانت بم، ما نازانی درن چەند بەخەمە، چانیە ئەو جغارۆکە هەیە خەمی پێ بەبا دەکەین، دەنا ئەو درە ناسکۆکەمان دەتەقی..! گۆتم : ئەوە ئاخیر جارتە جغارەی لەناو وەزارەت دەخۆی، دەنا عقوبەت دەدەم، گۆتی : بە قوربانی ئەو سمێرە قەیتانیەت بم، ئەمە چەند سارە هەر ئەوهامان ڕاکێشایە، پەخوای تووندی بکەی دەپسێ، بشپسێ بەکەس گرێ نادرێتۆ..!
دەستم لۆ دەرکەی برد بکەمەوە، پیرەژن گۆتی : قوربانی جددت بم نەکەی، گۆتم : لاکۆ لە پێشم و بڕۆ لێرێهێ ڕاوەستە، گوڵاڵە خان گۆتی : دایە جووجە، خۆت لادەو لە جەنابی وەزیری گەڕێ ! گۆتم : ناوی چیە ؟ گۆتی : دایە جەواهێر، بەران نازناوی دایە جووجەیە..!

گۆتم : دایە جووجە ئەتوو تەعینی ؟ گۆتی : وەڵلا ڕۆرە بەخۆشم نازانم، دەرێن تەعینی و تەعین نی، ئێجا نزانم نە تەعینم نە دۆشاوم ! لەگەر ئەو قسەی دایە جووجە وەکی گوڵاڵە خانی لە قریتەی پێکەنینێی داو ددانە زەردەکانی پشتەوەشی بەدەرکەتن، دیتم دوو خرێنەی پشتەوەشی بە نیکلی پڕ کردبۆوە ! گۆتم : کوو نازانی تەعینی یان نا ؟ دەستی لۆ گوڵاڵە خانی درێژ کردو گۆتی : وەڵلا بەو شلکە ڕعانەم گۆتیە، دەرێ ئەتوو ئەوەی، ئەوی وکی چایەپەستی ! گۆتم : گوڵاڵە خان چایەپەست چیە ؟ گۆتی : جەنابی وەزیر، لەگەر گرێ بەستیتی ! گۆتم : ئا ئێ ئێ، کوو داتان مەزراندیە بە گرێ بەست ؟ گۆتی : وەڵلا خزماتیەکی لەگەر وەزیرەکەی پێش جەنابت هەیەو ئەو گۆتی : بەر سێبەرەکی لۆ بیننەوە، ئیدی ئەمەش لێرەمان دانایەو حەفتەی دوو ڕۆژ دەوام دەکا..!
دایە جووجەم لاداو یەکسەر دەرکەم کردەوە ! وەکی چوومە ژۆرێ ئیلاهی چ ببینم، هەرایەک بوو نەبیتەوە، ئێک پرچی ئێکی دەبڕی، ئێکیدی دەم و چاوی سپی سپی کردبوو، نازانم نە مەنجەرە ماستەک بوو لە چڕوچاوی دابوو، نە مەرحەمی چاوان بوو، ئێکیدی لاقی هەتا پشت چۆکی هەر کردبوو دیاربوو بە مەکینەی جیلێتی دەیتراشی، ئێکیدی داوی لە دەم چاوی ئێکیدی دەدا، وابزانم ئەوەندە بەسە، زیاتر لەسە بڕۆم بەو سەرمایەی وەزعی هەندەکان تێک دەچی..! وەکی چاویان بەمن کەت هەموو ڕەق بوون، نەقسەیان پێکرا، نە جوولە، هەندەک بەپەلە دانیشتن و خۆیان بە عاردی وەنا، ئێک دووەکی دی، بە چڕوچاوی پڕ لە ماستەوە هەراتن لۆ دەرێ..! بەینەکی تەماشام کردن و چوومە دەرێ، گوڵاڵە خانیش لە دوومن بە تووندی هاتە دەرێ..!
چوومەوە ژۆرەکەی خۆم و گۆتمە گوڵاڵە خانی : ناوی ئەو کارمەندانەم لۆبینە هەتا ئێکی سێ ڕۆژ معاشیان ببڕم و بیانگوازمەوە و لەناو وەزارەتیان نێلم، هەر چەند پاڕاوە سوودی نەبوو، لۆیێ بە ناچاری گۆتی : بەچاوان ئێستا لۆت دەینم، گوڵاڵە خان چووە دەرێ و پارێزەرەکەم هات و گۆتی : خزمەکانم هاتینە، بێنە ژۆرێ ؟ گۆتم : بابێن..ئیدی هاتنە ژۆرێ و چاک و چۆنیمان کردو دانیشتین، گۆتم : فەرموون ئەمرەکتان هەبوو ؟ ئێکیان گۆتی : وەڵلا جەنابی وەزیر ئیشەکمان کەتیتە وەزارەتی کشت و کاڵ و لۆمان ناکەن، بەشکو بە وەزیری برێی لۆمان بکا، گۆتم : برێن ئیشەکە چیە ؟ گۆتی : وەڵلا حەز دەکەین پڕۆژەکی کشت و کاڵی بکەینەوەو داوای دووسەت دۆنم عاردمان کردیە، بەتەماینە ئەگەر بمان دەنێ، سەتان چێری شیری هۆڵەندی گەورە گەورە بینین و لێرە بەخێویان بکەین، کارگەکی لەگەر دانێین و شیرەکەی بکەینە ماست و پەنیرو کەرەو قەیماغ و شتەکانی دی، بە نرخەکی باش باوێینە بازاڕی و ئیدی چیدی بەرهەمی دەرێ نێ لۆ ناوەخۆمان، بێجگە لەوەش ئەگەر عاردەکەمان بدەنێ هەزار بنە دارخورمای دەینین و دەیچینین و دەبینە خاوەن خورمای خۆشمان، هەر لەوێش مێش هەنگینی بەخێو دەکەین هەنگینی خۆمان بەرهەم دەینین و دەفرۆشینە دەرێش، هەرچی داروباری بەبەریش هەیە دەیچینین و خێرەکی زۆری دەبی، چەندین حەوزە ماسی گەورەش دەکەینەوەو دەبینە خاوەنی ماسی خۆشمان، ئێ بەو ئیشەی سەتان هەلی کاریش دەڕەخسێنین لۆ گەنجەکان..! گۆتم : وەڵلا پڕۆژەکەتان زۆر جوانە، بەران پێم برێن وەزارەتی کشت و کاڵ وەرامی چبووە، گۆتی : وەڵلاهی هەر دەستی دەستیمان پێدەکەن و هەر ڕۆژەی بەنەوعەکی بەڕێمان دەکەن..! گۆتم : ئەمن قسەی لەگەر وەزیری کشت و کاڵی دەکەم و باشی ئەو پڕۆژەی لۆ باس دەکەم، بزانم چدەرێ، ئەوجە وەرامتان دەدەمەوە، زۆر مەمنونم بوون و خواحافیزیان کردو ڕۆیشتن..

گوڵاڵە خان هاتەوەو ناوەکانی هینابوو، لەپێشی دانام و گۆتی : جەنابی وەزیر عقوبەکی دی لۆ من دەرکە، بەس ئەوان عقوبە مەدە ! گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : ئاخر ئەوان گوناحن، گۆتم : دەترسێم ئەوانیش وەکی مەسەلەی دۆلمە پێچانەوەکەی ئیشەکی دی لۆ توو بکەن، لۆیێ دیفاعیان لێدەکەی ! گۆتی : ئەیڕۆ جەنابی وەزیر ئەو قسانە چیە دەیکەی، قابیلە ئیشی چم لۆ دەکەن ؟ گۆتم : وەڵلا مار پاککردنەوەیە، مافور شووشتنە، کەوەنتەر سڕینەوەیە..! گوڵاڵە خان ڕەنگی بڕەک تێکچوو، ترسا پۆخی بەگۆڕێ وەربی، لۆیێ گۆتی : کەیفی خۆتە جەنابی وەزیر، ئەتوو ئازادی، گۆتم : باشە دایە جووجە لۆ حەفتەی دوو ڕۆژ دەوام دەکا ؟ گۆتی : ئەدی نەمگۆ خزمی وەزیرەکەی پێشە تووە ! جەڕەسەکم لێداو بەردەستەکەم هات، گۆتم : بڕۆ گازی پلکە جەواهێری کە ! گۆتی : قوربان کەسمان نیە بەو ناوەی..! گۆتم : دایە جووجەی دەرێم دایە جووجە..! گۆتی : ئا ئێ ئێ، بەچاوان هەر ئێستا.. گۆتمە گوڵاڵە خانی : دانیشە هەتا دایە جووجە دێ..!
هەندەی نەبرد دایە جووجە هات، دەبینم دیسان جغارە باریکەکەی بەلالێوی وەیە، گۆتم : ئەمن نەمگۆ لەناو وەزارەت جغارەی نەکێشی !؟ گۆتی : ئەوها بڕوا ئەتوو ئەو درە ناسکۆکەی من دەتەقێنێ ! دایە جووجە کێشەکی دی هەبوو لەگەر جغارەی، ئەویش ئەوەبوو، وەکی سۆتەکی سەری جغارەکەی زیادی دەکرد، لەباتی فڕێدا، دەیهاویشتە دەوی و دەیخوارد ! هەر بەجارەکی ئەعسابم لێی نەما، گۆتم : گێبدە من، لەوە پاش هەموو ڕۆژێ دەوام دەکەی، حەفتەی دوو ڕۆژ نەما، گۆتی : لۆ چبووە، خۆ جوولەکەی خەیبەرێ نیمە ئەوها تەعزیبم دەدەی، گۆتم : دەوام هەموو ڕۆژێیەو دەبی مەزبووت بی، گۆتی : ئاخر ئەمن ڕۆژەکانی دیش دەوامم هەیە ! گۆتم : دەوامت لە کێ هەیە، گۆتی : لە مارێ وەزیرەکەی خزمم، ڕۆژەکانیدی دەچمە وێندەرێ و لەوێ بەردەستیەکیان هەبی لۆیان دەکەم، گۆتم : مادام وایە بەیەکجاری بڕۆ لەماری وان دەوام بکەو با ئەو معاشەکەت بداتێ، ڕووم لەگوڵاڵە خانی کردو گۆتم : گرێبەستەکەی هەروەشێنەوە بابچی لەماری وەزیری دەوام بکاو بنووسە پێویستمان پێی نیە..! دایە جووجە ما بپاڕێتەوەو بکڕوزێتەوە، دەستی بەگریانێ کردو گۆتی : ئەتوو هەر بەمن دەوێری، هەموو ئەوانەی لێرە دەوام دەکەن عەفتەی یەک دوو ڕۆژ دێن، ئەتوو هەر بەمنت گرتیە..! گۆتم : گوڵاڵە خان ئەو قسە ڕاستە ؟ گۆتی : ڕاستە و ڕاستیش نیە، گۆتم : ئەوە چیە ڕاستەو ڕاست نیە ؟ گۆتی : وەڵلا لۆ هەمووان وانیە، بەران هەندەک وانە، گۆتم : بڕۆ هەرئێستا ئەمرەکی دەرکەو دەبی هەموویان لەسبەینێوە بە مەزبووتی دەوام بکەن ! دایە جووجە گۆتی : ئەدی ئەمن ؟ گۆتم : ئەتوو ئەگەر بە مەزبووتی دەوام دەکەی لێرەبە، ئەگەر نا گرێبەستەک هەردەوەشێنینەوەو بڕۆ لەماری وەزیری دەوام بکە، گۆتم : فەرموون بڕۆنەوە جێی خۆتان، هەردووکیان بە در ساردی چوونە دەرێ..!
ویستم تەلەفۆن لۆ وەزیری کشت و کاڵی بکەم، جەعۆ و مام عەوڵا هاتنەوە، جەعۆ هەر هاتە ژۆرێ، دەرکەی ژۆرەکەی پێوەداو گۆتی : هەلە بیک هەلە، ئوو بجەیتەک هەیە، هەلە بلبەبەغا هەلە، ئیدی دەستی بە قوون بادان و هەر پەڕینێ کرد، مام عەوڵا سەرەکی باداو گۆتی : ماشەڵلا زەلامەکی کەرە، دوایێ ڕووی لەمن کردو گۆتی : توخوا ئەوە ئی وەیە بەبەغای سوودانی لۆ بینی، لە کێندەرێش، لە لوبنان، گۆتم : وەڵلا مێشکی سەری بردم، ڕۆژی سەت تەلەفۆنی دەکرد، ناچار بووم لۆی بکڕم، مام عەوڵا زەرفەکی لەپێش دانام و گۆتی : ئوستاج بەریدەکە ئەو زەرفەشی لەگەربوو، زەرفەکەم کردەوە، دیتم، پاکەتەک چایەی مۆرینگۆو سیدیەکی تێدابوو، سەرم سوڕما لە سیدیەکەی چونکە ئەمن داوای سیدیم نەکردبوو لە شڕبلی..! لەو داڵغەی دابووم جەعۆ گۆتی : گەلە مەمنون گدۆ، بە نامووسم بەس بەخۆت پیاوی، بەس ئەتوو پێم برێ بەچەندت کڕیە ؟ گۆتم : بڕوا بکە نازانم، دەبی لەگەر شڕبلی قسەی بکەم بزانم بە چەندی کڕیە، هەتا پارەکەی لۆ تەحویل کەین، گۆتی : هەر چەندبی، ئەمن خێری لێدەبینم، چونکە دەزانم لەوێ هەرزانترە لێرە، گۆتم : زۆر باشە ئیشاڵلا خێری لێدەبینی.. دەستم دا سیدیەکەی و هاویشتمە ناو لاپتۆپی، هەر ئەوەندە بە ئیش کەت، دەنگی هانەهانی ڕۆژە ڕێیەک دەڕۆی، بەپەلە کوژاندمەوە، جەعۆو مام عەوڵا تێکڕا گۆتیان : ئوووووووووووووو..!

گۆتم : یاڵلا بڕۆنە دەرێ..! جەعۆ گۆتی : دیارە ئەمە گێلین بچینە دەرێ گدۆ، دەتەوێ ئەمە دەرکەیی و بەتەنێ تەماشاکەی، وەڵلا وەبیللا پەل پەلم کەن ناچمە دەرێ ! مام عەوڵا گۆتیە جەعۆی : سەبر گرە کەرە، پاشان گۆتیە من : ئەرێ ئوستاج ئەو زەلامە غەریب نەبوو لەبەر چاوم ! گۆتم : کیهان زەلام ؟ گۆتی : ئەوەی لەگەر ژنەکەی بوو لەو فلیمەیی و مەشکەی دەژەنی ! گۆتم : بەڕاستتە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا زۆر بە ئێکەکی دەچی دیتیتم، وەڵلاهی وابزانم لەگەتوو وەزیرە، گۆتم : کورە دەخێر برێ مام عەوڵا ! گۆتی : دەتوو پێیکەوە، بزانە هەوە یان نا، جەعۆ گۆتی : ئەرێوەڵلا پێیکەوە، هەر یەک لەقتەی ببینین بەسە، قابیلە لەقتەک چیە ! گۆتم : نا بابە واز لەو فلیمە قۆڕەی بینن و پێویست ناکا تەماشا بکەینەوە، لەوانەیە بە غەرەتی هاتبی، یاڵلا دەی بڕۆنەوە جێی خۆتان، باشبوو چوونە دەرێ، ئەمنیش ڕووم لەپەنجەرەی کردو داڵغەکی دوورو قۆرم لێدا، پاشان جەڕەسەکم لێداو گۆتمە بەردەستەکەی قاوەکم لۆ بینە، بەران شەکری تێنەکەی، گۆتی : بەچاوان جەنابی وەزیر، هەندی دەمێ قاوەکەی هینا، فڕەکم لێداو فکرم لەو قسەی مام عەوڵای کردەوە کە گۆتی : ئەو پیاوە غەریب نیە لەبەر چاوم، گۆتم : ئەتوو برێی وەزیرەکانی خۆمان بن و لە لوبنان تووشی بەزم و ڕەزمی بووبن و وێنەیان گیرابی، قسەی شڕبلیشم بەبیر هاتەوە کە بە منی گۆ : بەس ئەتوو ساغ دەرچووی ! لۆیێ بڕیارم دا دیسان تەماشای سیدیەکەی بکەمەوە، لابتۆپەکەم کردەوەو دیسان تەماشام کرد، وەکی دەبینم، ئەوە ڤیدیۆی هەموو وەزیرەکان و وێنەیان گیرایە، هەر ئێکەو لەگەر کچەکەی، لە هەمووی کارەسات تر ئێکیان لەگەر تەنتەکەی بوو، میشێلی دەرێم، ئەوە زۆر خەفەت باری کردم، تەئکیدیش بووم شڕبل سەرو سیدی لۆ هەموو وەزیرەکان ناردیە، بەران نازانم لۆ سەرۆک وەزیرانی ناردیە یان نا..!
لەو دالغەو خەیارانە دابووم، داکی ئەحمەدی تەلەفۆنی کرد، گۆتی : ئەتوو لە کێ ؟ گۆتم : وەڵلا وا لە وەزارەتم، فەرموو ئەمرکە ! گۆتی : وەڵلا ئەو ئێک زن هاتی لەماڵ، ئوو زۆڕ ئازا ئیش دەکا، حەموو ماڵ تەنزیف کرد زۆر زوان..! گۆتم : ژنی چ، وەڵلا هەر ئاگاشم لێ نیە ! گۆتی : با ئەو گۆت ئەمن موەظفه لە وزارە، گۆتم : بابە چشتی وانیەو ئەمن کەسم نەناردیتە مارێ یارمەتیت بدا، بەس پێم برێ ناوی چیە !؟ گۆتی : وەڵلا ئەو گۆت : دایە زووزە ! گۆتم : ئەتوو بە ڕاستیتە ! دایە جووجە چدەکا لەمارێمە، لۆ هاتیە ئیشی لۆ توو دەکا، گۆتی : وەڵلا ئەمن نازانی، بەس ئەو گۆت : ئەمن دەکا موساعدە ماڵ وەزیر، ئوو ئەو وەزیر زۆڕ باش..! گۆتم : باشە باش، جارێ لێیگەڕێ هەتا دێمەوە، ئەمن بەخۆم قسەی لەگەر دەکەم..! مۆبایلم قەپات کردو ناردمە دوو گوڵاڵە خانی، هات، گۆتم : گوڵاڵە خان کا دایە جووجە ؟ گۆتی : وەڵلا جەنابی وەزیری گۆتی : ژانە سەرەکی زۆر بەقووەتم لێیە، خێرت دەگاتێ ئیزنم بدەی دەچمە دختۆرەکی، بزانم زەختم هەر نەستایە ! ئەمنیش ئیزنم دا، گۆتم : کورە بابە زەختی چ وحاری چ، وا لە مارێ مەیە ! گۆتی : ئەیڕۆ ئوستاز لەمارینگۆ چدەکا ؟ گۆتم : وەڵلا خێزانم دەرێ وا خۆی هەر کردیە لەو مارەی، وەکی پیفۆکی لێکردیە، هەر هەمووی خاوین کردەوە ! گۆتی : ئەی سەگ دایە جووجە، ئەویش لێرە فێرە سیاسەت بووە، گۆتم : ئەوە ئەوەل و ئاخیریتی دەچتە ماریمە، ئەوجارە ئەوها بکا فەسلی دەکەم..!
وەختی کۆتایی دەوامێ گۆتم : با تەلەفۆنەکی لۆ وەزیری کشت و کاڵی بکەم و بزانم نایبینم لۆ ئیشی ئەو دوو پیاوەی، تەلەفۆنم لۆ کردو گۆتم : کووی ؟ گۆتی : کووی برێی خراپ، میزاجم گیرایەو تاقەتی هیچم نیە ! گۆتم : دەترسێم تەسەمموومت کردبی، یان زەختت هەستابی ! گۆتی : کورە بریا ئەوانە با، ئەوانە زەڵاتەنە لەچاو ئەو دەردەی ئەمن لێیتم..!
مایتی[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,494 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!
HashTag
Kilder
Koblede elementer: 85
1. Artikler سکرتێرە 01
2. Artikler سکرتێرە 02
3. Artikler سکرتێرە 03
4. Artikler سکرتێرە 04
5. Artikler سکرتێرە 05
6. Artikler سکرتێرە 06
7. Artikler سکرتێرە 07
8. Artikler سکرتێرە 08
9. Artikler سکرتێرە 09
10. Artikler سکرتێرە 10
11. Artikler سکرتێرە 11
12. Artikler سکرتێرە 12
13. Artikler سکرتێرە 13
14. Artikler سکرتێرە 14
15. Artikler سکرتێرە 15
16. Artikler سکرتێرە 16
17. Artikler سکرتێرە 17
18. Artikler سکرتێرە 18
19. Artikler سکرتێرە 19
20. Artikler سکرتێرە 20
21. Artikler سکرتێرە 21
22. Artikler سکرتێرە 22
23. Artikler سکرتێرە 23
24. Artikler سکرتێرە 24
25. Artikler سکرتێرە 25
26. Artikler سکرتێرە 26
27. Artikler سکرتێرە 27
28. Artikler سکرتێرە 28
29. Artikler سکرتێرە 29
30. Artikler سکرتێرە 30
31. Artikler سکرتێرە 31
32. Artikler سکرتێرە 32
33. Artikler سکرتێرە 33
34. Artikler سکرتێرە 34
35. Artikler سکرتێرە 35
36. Artikler سکرتێرە 36
37. Artikler سکرتێرە 37
38. Artikler سکرتێرە 39
39. Artikler سکرتێرە 40
40. Artikler سکرتێرە 41
41. Artikler سکرتێرە 42
42. Artikler سکرتێرە 43
43. Artikler سکرتێرە 44
44. Artikler سکرتێرە 45
45. Artikler سکرتێرە 46
46. Artikler سکرتێرە 47
47. Artikler سکرتێرە 48
48. Artikler سکرتێرە 49
49. Artikler سکرتێرە 50
50. Artikler سکرتێرە 51
Gruppe: Artikler
Dokumenttype: Originalspråket
Provinsen: Sør- Kurdistan
Technical Metadata
Opphavsretten til denne meldingen har blitt utstedt til Kurdipedia av varens eier!
Element Kvalitet: 99%
99%
Lagt inn av ( زریان عەلی ) på 15-12-2021
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 16-12-2021
URL
Dette produktet har blitt sett 1,494 ganger
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Gelawesh Waledkhani

Actual
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Azad Karimi
Nytt element
Biografi
Sultan Sahak
04-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler
  534,593
Bilder
  108,955
Bøker
  20,132
Relaterte filer
  102,874
Video
  1,508
Språk
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,559
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,613
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,927
عربي - Arabic 
30,020
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,553
فارسی - Farsi 
9,231
English - English 
7,487
Türkçe - Turkish 
3,662
لوڕی - Kurdish Luri 
1,691
Deutsch - German 
1,631
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
342
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
66
Español - Spanish 
50
Հայերեն - Armenian 
50
Polski - Polish 
49
Italiano - Italian 
48
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
16
Ελληνική - Greek 
14
עברית - Hebrew 
14
Fins - Finnish 
12
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Português - Portuguese 
7
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
3
ქართველი - Georgian 
3
Čeština - Czech 
2
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Srpski - Serbian 
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Gruppe
Norsk
Bibliotek 
9
Biografi 
4
Artikler 
1
Martyrer 
1
Dokumenter 
1
MP3 
323
PDF 
31,096
MP4 
2,461
IMG 
199,403
∑   Totalt 
233,283
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Folders
Bibliotek - Provinsen - Utenfor Bibliotek - Bok - Ordbok Bibliotek - Dialekt - Norsk Bibliotek - Publication Type - Bibliotek - PDF - Biografi - Kjønn - Mann Biografi - Nasjon - Kurd Bibliotek - Bok - Kurdish Issue Bibliotek - PDF - Biografi - - Khanaqeen

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 0.875 andre!