ساڵی 2020 بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی شوێنە گەشتیارییەکانەوە زیانێکی زۆر بە خاوەنی پرۆژە گەشتیارییەکان گەیشتووە. لە پارێزگای دهۆک سەرەڕای ئەوەی ئێستا قەدەخەی هاتووچۆ نەماوە و شوێنە گەشتیارییەکان بە ڕووی گەشتیارییەکاندا کراونەتەوە، هێشتا چوونی گەشیاران بۆ ئەو پارێزگایە لە ئاستێکی نزمدایە.
بێکەس ئەحمەد، کارمەندی هۆتێلە و دەڵێت، 80٪ کاریگەریی لەسەرمان هەیە. پێشتر ئەگەر 100 کەس بهاتنایەتە ئێرە، ئێستا 20 دێن. پێشتر 100 کرێکارمان هەبوو، ئێستا تەنیا 50-60 ماون.
لە 15ی مانگی پێشووەوە ڕێگە بە گەشتیاران دراوە کە بە ئۆتۆمبێلی بچووک بچنە دهۆک، بەڵام ڕێگە بە چوونی کۆمەڵەی گەشتیاری نادرێت و ئەوەیش بە بڕی سێ تا چوار ملیار دینار زیانی لە هۆتێل، مۆتێل، چێشتخانە و کۆمەڵە گەشتیارییەکان داوە.
شێروان هاشم، بەڕێوەبەری هۆتێلە و دەڵێت، پار لەم کاتەدا 100 ژوورمان گیرابوون و 20 تا 30 کرێکارمان هەبوو، ئیستا پێنج ژوور گیراون و دوو-سێ کرێکارمان ماون.
ئیحسان شێخ عیسا- سەرۆکی کۆمەڵەی هۆتێل و چێشتخانەکانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، گەلێک نووسراومان ئاراستەی پارێزگای دهۆک کردووە و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دهۆکیش سێ نووسراوی داوەتە پارێزگا و لە ڕۆژی جیهانیی گەشتوگوزاردا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا داوامان لە پارێزگاری دهۆک کرد کە ڕێگە بە کۆمەڵە گەشتیارییەکان بدات بێنە دهۆکەوە، بەڵام مخابن تاوەکو ئیستا ڕێگە نەدراوە.
لە دهۆک 200 هۆتێل و مۆتێل و 60 خواردنگەی گەشتیاری هەن، بەڵام بەهۆی نەچوونی کۆمەڵەی گەشتیارانەوە بۆ پارێزگاکە، لە 15 هەزار کرێکاری کەرتی گەشتیاری، 13 هەزاریان بێکار بوون.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,446 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!