نازم عەبدوڵا جاف، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایگەیاندجارێکی دیکە نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو لە ناو کێڵگە پەلەوەرییەکان دابەزی و زیانێکی زۆر بە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان کەوتوە، حکومەتی هەرێمیش هیچ پلانێکی نییە بۆ کەرتی پەلەوەر بەمەش مەترسی دارمانی کەرتەکەمان هەیە.
راشیگەیاندلەئێستادا مریشک لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان کیلۆی بۆ 1850 دینار دابەزیوە لەکاتێکدا بۆ هەر کیلۆیەک لەسەر خاوەن کێڵگەکان زیاتر لە 2 هەزار دینارە.
ئاماژەی بەوەشداتەنێک عەلەف زیاتر لە 30 دۆلار زیادبوە لەسەر خاوەن کێڵگەکان حکومەت بۆ هەر هێلکەیەکی تروکاندن 15 سەنت گومرگی زیادکردوە هاوردەکردنی مریشکی بەستو بەردەوامە حکومەتی هەرێم بەتەواوەتی کەرتی پەلەوەری پشتگوێ خستوە و بەدەم داواکاریەکانمانەوە نایەت و هیچ پلانێکی نییە.
جەخت دەکاتەوە کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوە لە بەرهەم هێنانی مریشکی زندو، ڕەخساندنی هەزاران دەرفەتی کارکردن هەربۆیە پشتگوێ خستنی ئەم کەرتە دەبێتە زیانێکی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان.
داواشدەکەن حکومەت پلانێکی هەبێت بۆ وەرگرتنی مریشک لە خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان و تا لەوەزیاتر توشی زیان نەبن و ئەم کەرتە بەرەو داڕمان نەڕوات.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 961 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!