کێخوا عەزیز #تەقتەق#ی
ناوی تەواوی(عەزیز کوڕی کێخوا ڕەشیدی کوڕی کێخوا سەعیدی کێخوا مارفی کێخوا سەیهودی گردەیە)، باپیرە گەورەی ناوی(سەیهود) بووە کە لەبەر چوارشانەیی پێی وتراوە(گردە) لەسەروبەندی گرێی سێیەمی سەدەی نۆزدەیەم(1831)ی زاینی لە شاری(زڕباتیە)ی باشوری کوردستانەوە، بە پیشەی قەسابی و بەخێوکردنی مەڕوماڵات هاتونەتە کەناری زێی بچوک سەرووی شارۆچکەی تەقتەقی ئەمڕۆ، هەڵیانداوە و بەردی بناغەی تەقتەقیان پێکهێناوە و چەمەکانی کەناری ڕووباری زێی بچوکیش هەر بەناوی ئه و خانەوادەیەن وەکو(چەمی گردە و چەمی کێخوا ڕەشید)
کێخوا عەزیز لە ساڵی(1927) لەشارۆچکەی تەقتەق لە دایکێکی تورکمانی هۆزی کەنانه چاوی بەژیانهەڵێناوە، ، لەساڵی(1936) چویتە بەرخوێندن و تاوەکو پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لەشاری #کۆیە# تەواوکردووە، دوای مردنی باوکی ئه و برا گەورەی کوڕەکانی کێخوا ڕەشید بوو، ئەرکی خێزانی کەوتە ئەستۆ بۆیە نەیتوانیووە درێژە بەخوێندن بدات، کاروباری خانەوادەکەی بەرێوە بردووە.
بووە بەشەشەمین کێخوای خانەوادەکەی بووە لە دوای کێخواکانی پێش خۆی(سەیهود، مارف، سەلمان، سەعید، ڕەشید)، هەمیشە لەگەڵ میللەتی کورد بووە و خاوەنی ڕۆشنبیریەکی بەرزبووە لەماڵەکەیدا پەرتوکخانەیەکی بچوکی هەبووە و ڕۆژنامەکانی سەردەمی خۆیشی خوێندۆتەوە و کوردپەروەریش بووە و لەساڵی(1942-1945) ئەندامی(کۆمەڵەی دەنگ) بووە و کاری تێداکردووە، پیاوێکی چاوکراوە بووە لەساڵی(1954-1958) چاودێریکردووە لە دروستکردنی پردی تەقتەق و لەبەر کێخوایەتی و زیرەکیەکەی(مستەر سۆبەر)ی کۆمپانیای(بیتۆن مونیرباو)ی ئەلمانی بووە بەهاوڕێی کێخوا عەزیز و به و هۆیەشەوە وایکردووە خەڵکی(تەقتەق) زۆربەیان وەک کرێکار لەپردەکە کار بکەن زیاتر لە خەڵکی(قەرەناو)، کێخوا عەزیز دوای تەواوبوونی پردەکە تاوەکو کۆچی دوایی دەکات جوتیار و وەرزێرێکی بەدەست وقام بووە و بۆیەکەمجار لەساڵی(1959-1960) ئاوسەرخەر(موزەخە)ی هێناوەتە تەقتەق کەس لێی نەزانیووە هەموو جارێک لەشاری کەرکووکەوە وەستای بۆ هێناوە بۆ دامەزراندن و چاککردنەوەی، زۆربەی زەوی و زارەکانی لە(تەراحین و کۆزە و گردخەرمان وچەمەکە) بەهۆی کشتیارییەوە چاوی لەدەستی کەس نەبووە و هەر جۆوان و زوراعی هەبووە لە زەوییەکانی خەڵک سودی لێوەرگرتووە، خاوەنی قۆناغ و دیوەخانی خۆی بووە، کۆشکێکی هەبووە لەسەردەمی خۆی لەپردێ-وە تا کانی سور و کڵێسەی کەناری زێی بچوک هاوشێوەی نەبووە کە وەستا(وەهبی کۆیی) باوکی وەستا کەریم کۆیی دروستیکردووە و ڕوانیویەتی بەسەر زێی بچوکدا، بەداخەوە ئه و کەسایەتیەی مێژوی شارۆچکەی تەقتەق تەمەنی کورت بوو تەنیا(58) ساڵ ژیاوە و لە ساڵی(1985) کۆچی دواییکردووە و لە گۆڕستانی مەلاساڵحی تەقتەق بەخاک سپێردراوە، لەکاروباری کۆمەلایەتی ناوچەی تەقتەق و دەوروبەری وەکو کەسایەتیەکی دیار سەیرکراوە و لەدوای کۆچکردنی لە پرسەکاندا پیرەژنە بەتەمەنەکان کە دڵی خاوەن پرسەیان داوەتەوە وتویان(مەگرێن دونیا لۆ کێخوا عەزیزی نەمایە).
لەدوای خۆشی کوڕەکانی #دکتۆر ڕەئوف# و وهاب عەزیز بوونە دیارترین کەسایەتیەکانی شارۆچکەی تەقتەق.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,979 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!