بۆ (مەهتابی شێخ جەلالی شێخ ڕەشید) وتراوە کە لە هەڕەتی لاویدا جوانەمەرگ بووە
کە ڕابوردی بە ئەسپایی، لەسەر ئەم گۆڕە پێ دانێ
کە مەهتابێکی تێدایە مەگەر ئەو خوایە بیزانێ!
لە باخی خۆشەویستیدا، گوڵاڵەی نەوجەوانی بوو
کەچی کاتی گەڵاڕێزانی ئەو، هێشتا بەیانی بوو!
#ئەحمەد هەردی#
1959 [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,268 ganger