دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی #نێچیرڤان بارزانی# بۆ جەژنی لەدایکبوونی مەسیح:
جەژنی لەدايکبوونی حەزرەتی عيسای مەسيح سڵاوی خوای لێبێت لە هەموو خوشک و برايانی مەسيحی لە هەرێمی کوردستان، عيراق و تەواوی جيهان پيرۆز دەکەم. هيوادارم ئەم جەژنە بە خێر و خۆشی بۆ تەواوی مرۆڤايەتی بگەڕێتەوە و ئاشتی و ئاسوودەيی لەگەڵ خۆيدا بهێنێت.
خۆشحاڵين کە هەموومان پێکەوە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاووڵاتيانی مەسيحيماندا ئەم جەژنە دەگێڕين . لەم یادەدا هەموو کوردستانييان دڵنيا دەکەينەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەميشە بە لا نکه و سەرزەمينی پێکەوەژيان و يەکترقبووڵکردن و لێبوردەيی دەمێنێتەوه و بەهاکانی مرۆڤايەتی هەموومان پێکەوە کۆدەکاتەوە.
کريسمس لە هەموو لايەک پيرۆز بێت، هیوادارم جەژن و بۆنەکانی داهاتوومان لە دۆخێکی باشتردا و دوور لە پەتا و ناخۆشی بێنەوە.
هەموو ساڵێک بە خۆشی.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2021/12/24[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,228 ganger