ناونیشانی پەڕتووک: زەریا و بەستەڵەکی باشوور بە تامی شیعر
ناوی نووسەر: #پێشەوا کاکەیی#[1]
کاری بەرگ: ئیبراهیم ساڵح
ڕێنووس و هەڵەگری: وشیار عەلی
لەبارەی ئەم پەڕتووکەوە پێشەوا کاکەیی دەڵێت:
ئەم بەرهەمە: ئەزموونێکی نوێی شیعری منە کە لە (ڕۆمانەشیعر-دەقی وڵا)دا خۆی دەبینێتەوە. پڕۆژەی پێنجەمی کارنامەی (شیعرەڕێ)مە کە لە ساڵی 2016ەوە کاری لەسەر دەکەم. ئەمەش دوای ئەوەی دێت کە پڕۆژەی سێیەم و چوارەمم (ئەمریکانامە بە تامی شیعر) وەک (ڕۆمانەشیعر-قەسیدە) لە ساڵی 2017 نووسرا و لە ساڵی 2018 چاپ کرا. لەو پەڕتووکەدا، پێشەکی و کورتەیەکی تێدایە لە هەمبەر (ڕۆمانەشیعر-دەقی واڵا) وەک ژانرێکی نوێی شیعری، کە ئەم ژانرە خۆم لێکم داوە و بەرهەمم هێناوەتەوە وەک ژانرێکی نوێی شیعری. بە واتایەکی تر، من خاوەنی ئەم ژانرەم لە مێژووی شیعردا. لەو پەڕتووکەدا، سێ کاری جیاوازم خستووەتە ڕوو، کە ئەویش ئەوەیە یەکەمین جارە ڕۆمانەشیعر-دەقی واڵا دێتە بەرهەم. هەروەها، یەکەمین جارە (ڕۆمانەشیعر-دەقی واڵا) لەبارەی ئەم قاڕەوە دەنووسرێت بە شیعر. هەروەها، یەکەمین جارە فەرهەنگۆکەک نەک (پەراوێز) شیعری تێدا بزێتەوە و بە شیعر ببەسترێتەوە. واتە، وشەکانی ناو فەرهەنگۆکەکە بەدوای یەکتردا، دیسانەوە بە شیعر بەستراوەتەوە و شیعر لە پێش خۆی و پاش خۆی بەرهەم هاتووەتەوە. ئەم پڕۆژە شیعرییە، خەم و ئازار و حەیرانی کەسێکە کە دەیەوێت لەناو شەپۆلەکانی زەریا و بەستەڵەکی باشووردا شتێک بگێڕێتەوە، خەمی کورد وەک بوون و هەبوو بەر باس بدات. کورد دەباتە ناو ئەو گەلانەی کە لەو قاڕەدا دەژین و گەلانیش ڕادەکێشێتە ناو خۆیەوە، لەوێوە هەم ڕەخنە لە خۆی و هەمیش لە جیهان دەگرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، کوردێکی گەڕیدە لەناو و ئاو و بەفر و بەستەڵەکدا جیهانی ژینگە بەر باس دەدات. داهاتوو دەخوێنێتەوە.
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 450 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!