دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی
بەداخ و خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (فاتمە عەلی حسێن) خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە، پرسەو هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە نموونەی بەرزی خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمانن.
کەلەمێژووی ڕزگاری خوازی کوردا بەتایبەت شۆڕش نوێ جێ دەست ئێوەو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان لە نەخشی سیاسی و خەباتی شاخ و شارو ڕێکخستن و خۆڕاگرتن لە زینداندا دیارو بەرچاوە.
لەخوای گەورە داواکارین سەبووری وئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت و دواناخۆشیتان بێت و ڕۆحی کۆچکردووش بۆ هەمیشە شادبێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,893 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!