ناوی تەواو: قادر عەزیز باپیر وسو
ناسراوبە : قادر شوعی
ساڵی لەدایک بوون: 1962
شوێنی لەدایک بوون : گوندی خورمەلە، شارەدێی #دیبەگە#، شارۆچکەی #مەخموور#
ئاستی خوێندن : نەخوێندەوار بووە.
عەشیرەت : گەردی
باری خێزان : سەلت
ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگە : بەهاری ساڵی 1980
سەرەتا دەبێتە پێشمەرگەی حزبی شیوعی کوردستان بۆ ماوەی (2) مانگ
دواتر سەنگەری خەباتی گواستۆتەوە ناورێزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
ئۆرگان : هەرێمی (8)ی #هەولێر# و دواتر قوەتی دەشتی هەولێر لای شەهید شاخەوان عەباس
لە ڕێکخستنەکانیش سەربە کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری زۆربەی داستان و نەبەردیەکانی سنوری هەولێری کردووە بە شەری هاوکاری برایانی ڕۆژهەلاتەوە.
جگە لەخۆی برایەکی تری شەهیدە بەناوی (خدر)
لە مانگی 10ی ساڵی 1982 کراوەتە فەرماندەی مەفرەزە
پێش شەهید بوونی سەرپەرشتی کەرتەکەی شەهید هاورێ کاوەی دەکرد.[1]
رۆژو مانگ و ساڵی شەهیدبوون : #11-11-1983#