دەقی پیرۆزباییەکەی سامان شێخ لەتیف:
پیرۆزبێت (19) ساڵی خزمەت بێ وچان...
لە ساڵیادی (19) ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی (PUKmedia) وەک لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی #سلێمانی# پیڕۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێوبەر و سەرنوسەر و ڕۆژنامەنووسان و تەواوی کارمەندانی ماڵپەڕەکە دەکەم کە توانیوتانە سەکۆیەک بن بۆ دروستکردنی متمانە و ڕاستگۆیی لە گەیاندنی پەیامە ڕوون و دیارەکەتان بە کوردستانیان و دوونیایی دەرەوە.
لە ماوەی (19) ساڵی خزمەتدا ماڵپەڕەکەتان بێ وچان و دابڕان بە چەندین زمان هەواڵ و بابەتی ڕۆژنامەوانی گرنگ و بە پێزی گەیاندۆتە بینەرو خوێنەران، دیارە هەمووان دەزانین لە ئێستادا زۆر و بۆری کاری میدیایی بەجۆرێکە بێ ڕەچاوکردنی بنەماسەرەکییەکانی کاری ڕۆژنامەگەری هەواڵ و زانیاری نادروست بڵاودەکرێتەوە بەڵام ئەوەی لە ماڵپەڕی پیوکەی میدیا بەدی دەکرێت دروستکردنی متمانە و گەیاندنی زانیاری دروست و بنەماکانی ڕاستگۆیییە لای بینە ڕ و خوێنەر ئەوەی پێویستە بوترێ پیشەییانە ڕەچاوی ئیتیک و ورد و درشتی پرەنسیپ و بنەماکانی کاری ڕۆژنامەوانی کردووە....
دووبارە پیرۆزبێت ئەم یادە بەرز و پیرۆزەتان....
سامان شێخ لطیف
لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,493 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!