دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال:
هەڤاڵی بەڕێز کاک یوسف زۆزانیی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مام سالم ی براگەورەتانمان بیست.
بۆ ئەوخەمەتان هاو خەمیی قوڵمان بۆ بەڕێزتان دەردەبڕین و بەشداریی خەمتانین ، لەرێی جەنابیشتانەوە، پرسەو سەرەخۆشیمان دەگەیەنین بە تەواوی خانەوادە و بنەماڵەی تێکۆشەرتان.
مام سالم کەسایەتییەکی نیشتمان پەروەری دیار بو لە نێو تەواوی کورد لە سوریا و کوردایەتیی بە گشتیی، لەو پێناوەشدا بە، سەختیی ودژواریی زۆردا تێپەڕی.
رۆحی مام سالم شاد و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوریی بۆ ئێوە و تەواوی خانەوادە و بنەماڵەی تێکۆشەرتان و دۆست و خۆشەویستانی مام سالم.
إنا لله و إنا إلیه ڕاجعون
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مامجەلال
24، 1، 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,325 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!