دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بە ڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر ڕەنج ئەنوەر
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (دکتۆر ڕەنج ئەنوەر) بەرێوەبەری تەندروستی فڕۆکەخانەی #سلێمانی#، دڵگران و نیگەران بووم.
کۆچکردوو (دکتۆر ڕەنج ئەنوەر) پزیشکێکی خەمخۆر و بەئەمەک و دڵسۆزی سلێمانی بوو هەموو هەوڵ و توانای خۆی خستبووە گەڕ بۆ خزممەتکردن و پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان، کۆچکردنی جێگای داخێکی گەورەیە.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو و پزیشکانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەیانم.
خوای گەورە لە(دکتۆر ڕەنج) خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوریی و دڵنەواییش بەخانەوادە سەربەرزەکەی ببەخشێ.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,353 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!