عەبدوڵڵا فەتحوڵڵا کاوێس مەلاک لە دایکبووی (01-07-1929) ی گوندی #ئیلنجاغی گەورە#ی شارەدێی #تەقتەق#ی #کۆیە#، جوتیار و زەحمەتکێش و کاسب بووە، دوکانداری و بازرگانێکی بچووک بووە و کەلوپەلی لەنێوان وراتی کۆیە و #کەرکووک# و#پردێ# بە پشتی گوێدرێژ و ولاغەبەرزە ئالوێرکردووە و گواستۆتەوە و ساغی کردووەتەوە، خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری ئیلنجاغی گەورە هاتوون لە دوکانەکانی مام عەبدوڵڵا شت و مەک و پێداویستییەکانیان لێ کڕیووە، بەهۆی قسەخۆشەکانی زۆر کەس لەدەوری کۆدەبوونەوە و قسە و گفتوگۆی نەستەق بووە و تا ئێستاش لەنێو خەڵکی ئاوایی و ناوچەکە وتەکانی بەنموونە دەهێننەوە، بە کۆششی خۆی نەوەکانی پەروەردە کردووە و هەستێکی نیشتمانپەروەرانە و نەتەوایەتی لە دڵ و دەرووندا ڕوواندوون، یەکێک لە قسە نەستەقەکانی لەسەر زاری چەند شایەد حاڵێک دەگێڕنەوە کە هەموو کات دەیووت: (ڕۆژێ دێت سەدام حسێن لەناو قەفەس دەکرێت و دادگایی دەکرێت) لە دوای پڕۆسەی ئازادکردنی ئێراق ساڵی 2003 ئەوە هاتە جێ و سەدام و دارودەستەکەی لەناو قەفەسی زیندان و لە بەردەم دادگا بینران و لەدار دران.
ماوەیەک وەکوو جوتیارێکی پێشکەوتوو لە یەکێتی جوتیاران کاری کردووە، هەرچەندە خوێندەواری نەبووە، هەر لەبەر ئەوە بوو ئەو کاتەی لە کۆمەڵەی هەرەوەزی بوو ساڵی (1958-1963) ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە داواکاری و هێنانەوەی فەرمانی درووستکردنی بینایەکی نموونەیی لە سنوری کۆیە و دەوروبەری بۆ گوندی ئیلنجاغی گەورە، لەکۆی176گوندی سنوری کۆیە، تاکە گوند بوو بینایەکی لەو شێوەی بۆ درووست بکرێت و هەر لەو بینایەدا کوڕە گەورەکەی (نووری عەبدوڵڵا فەتحوڵڵا)ی پێگەیاند و ساڵی (1968) بووە یەکەم خوێندکاری ئەو (176)گوندە لە زانکۆی بەغدا، کۆلێژی پەروەردە، بەشی مێژوو وەرگیرا، مام عەبدوڵڵا نموونەی دڵسۆزیی و زەحمەتکێشی کوردە، لە تەمەنی (68) ساڵیدا لە ڕۆژی (#07-04-1997#) کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی شەهیدان (عارەبیان) لە کۆیە بەخاک سپێردراوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,075 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!