حەڕام وەکو ئاوی سوێرە، تا بیخۆیتەوە بڕت ناشکێنێ
ئەوەی تێنوێتی و بڕی مرۆڤ دەشکێنێت ئاوی شیرینە نەوەک ئاوی سوێر، چونکە چێشتی سوێر ئاوکێشە و مرۆڤ زگئاو دەکات و تێرئاو ناخواتەوە، لێرەدا حەرام و یاساغ چوێنراوە به و سوێراوە، چونکە کەمرۆڤ فێری خواردنی حەڕام بوو، دواتر وازی لێ ناهێنێت و هەر بەدوای دەچێت و تێر نابێت، مەگەر مستێک خۆڵ بەری چاوی دابپۆشێت بۆیە ئەوە کراوە بە ئیدیۆمێک بۆ ڕێنوێنی و ڕێنمایی و هۆشداری مرۆڤەکان دەوترێت(حەڕام وەکو ئاوی سوێرە، تابیخۆییتەوە بڕت ناشکێنێ).[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,168 ganger