دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، برایان و خوشکانمان لە ئەنجومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
بە بۆنەی تێپەڕبوونی 28 ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەین، هیوای بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وەک هێزێکی مەدەنی میانڕە و، خاوەن هەڵوێست و گوتار و دیدی بەرپرسیارانە بووە، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە و هەمیشە بەشێک بووە لە چارەسەر بۆ کێشە و قەیرانەکان و کاری چاکەخوازی، کە ئەمە جێگەی ستایش و پێزانینی بەردەوام بووە.
ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بکەمەوە و هاوکار بین لەپێناو خزمەتکردنی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییە شۆڕشگێڕ و سەنگین و بەرپرسیارەکان هەماهەنگ بین بۆ بنیادنانەوەی پایەکانی حکومداری تەندروست، خزمەتگوزار و ڕووبەڕووی قەیران و ئاستەنگەکان ببینەوە و کاربکەین بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
دووبارە پیرۆزتان بێت
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
6ی 2ی 2022 - بەغدا[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,616 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!