دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەناوی یەزدانی مەزنەوە
بەڕێز مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز، ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی، بەڕێزانمان لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی بزوتنەوەی ئیسلامی.
بەبۆنەی بەستنی دوانزەهەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی و دانانەوەی بەڕێزتان بە ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین.
هیوادارم سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان هاندەربێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی سیاسی نێوانمان و کاری پێکەوەیی لەپێناو سەقامگیری زیاتر و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان. کە لەم هەلومەرجەدا لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە گیانی لێبووردەیی، برایەتی و یەکتر قبوڵکردن هەیە.
کە دڵنیام ئەم نییەتەش بە هەوڵ و هیمەتی هەموو دڵسۆزان بەدیدێنین.
خوای گەورە مۆفەقتان بکات
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
6ی 2ی 2022 – بەغدا[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,561 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!