کە دڵ دەتوێتەوە بۆ تۆ، دەکەی ئەو ڕۆژە تۆ بڕوا
کە خۆ دەرخەی وەکوو خۆر دڵ وەکوو شەونم لە خۆ بڕوا
کە ڕۆحم تێ گەیی تۆ حەز بە دەرچوونی دەکەی، دەرچوو
دەبێ عاشق کە دی بێزارە یاری، بێ بڕۆ بڕوا
وتم با لەم دەر و لەم کۆیە دا ئانێ سکوونەت کەم
وتی: عاشق دەبێ هەر دەربەدەر بێ، کۆ بە کۆ بڕوا
ڕەقیب دەرکە، ئەم بەردەرکە پاکە پیس ئەکا، فەرمووی:
کە بەم بەرقاپیە لازم سەگێکی وایە، بۆ بڕوا!
وتی مەحوی من و تۆ ئافتاب و سایە تیمسالین
جەنابی من کە دەرکەوتم، دەبێ تەشریفی تۆ بڕوا
#مەحوی#
#دیوانی مەحوی# [1][2]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,411 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!