دەقی پیرۆزبایەکەی #مەسرور بارزانی#:
بە بۆنەی پەنجا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامانی مەڵبەندی گشتیی و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی نووسەرانی کورد و نووسەرانی کوردستان بەگشتی دەکەم.
یەکێتیی نووسەرانی کورد، لە درێژایی تەمەنی خۆیدا، ڕۆڵێکی گرنگ و درەوشاوەی لە خزمەتکردن بە زمان و ئەدەبی کوردی و بزووتنەوەی ڕووناکبیریی لە کوردستاندا گێڕاوە و هەمیشە لە قۆناخە جیاوازەکانی مێژووی خۆیدا، خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانی بووە لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا. لەم بۆنەیەدا، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو ئەو نووسەر و ڕۆشنبیرانەی کوردستان دەکەینەوە، کە بە نووسین و بەرهەمەکانیان و هەڵوێستە نیشتمانییەکانیان، لە ڕیزی پێشەوەی داکۆکیکردن بوون لە ناسنامە و بەها پیرۆزەکانی گەلی کوردستان.
ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد، لە هەموو نووسەرانی کوردستان پیرۆز بێت و هەمیشە سەرکەوتووبن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,691 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!