$کیژە کوردم$
نووسین: عارف عەزیزی -ڕاوێژ
نیگایەکی پڕاو پڕ لە میهرەبانی
جووتێ برژانگی دڵڕفێن و قەترانی
لێوێکی سوور وەک پەڕەی گوڵی بۆنەکراو
جووتێ لیمۆی پەردە پۆشی چاو نەبینراو
ڕووخسارێکی سپی و سادە، ناسکۆڵە و نەرم
لێوان لێو لە زەردەخەنە و لە بزەی گەرم
هێواش هێواش لە بەرچاوم بە لەنجە و لار
دێت و دەڕوا وەک شاجوانەکانی نێو شار
فریشتەیەکی خواییە، کیژە کوردم
لەگەڵ یەکەم دیداریدا دڵی بردم.!
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,046 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!