ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای #هەولێر#
دوێنێ ڕۆژی يەک شەممە ڕێکەوتی #06-03-2022# کاتژمێر (9)ی شەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە شەقامی 150م نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و بانکی منارە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (#سادق عەبدولخالق جەمال#)کوژراوە لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای ئەکسێنت، هەروەها هاولاتیەکی ئافرەتی لەگەڵ بووە بەناوی (ا.ا.م)پاش ئەنجامدانی لێکۆلینەوە سەرەتایەکان دەرکەوت کەوا کوژراو هەوڵی دەستدرێژی داوە بۆ سەر کچەکە و ئەویش داوای یارمەتی و بەهاناوەچوونی کردووە، دواتر پاسەوانەکانی بانکی منارە کە سەر بە هێزەکانی زێرەڤانین گەیشتونەتە لای ئۆتۆمبێلەکە بۆ بە هاناوەچونی کچەکە بەڵام شوفێرەکە ویستویەتی ڕابکات لەئەنجامدا تەقەکراوە و بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی شوفێرەکە، هەردوو تۆمەتبار خۆیان ڕادەستی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کردووه، تۆمەتباران و کچەکەش لەلای هێزەکانی پۆلیس لەژێرلێکۆلینەوەن وه ڕاگيراون به برياری دادوەری لێکولينەوه بهپێ ی مادەی405 لەياسای سزادان.[1]
#07-03-2022#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,124 ganger