دەقی پیرۆزباییەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەڕێزان بەڕێوەبەر و میدیاکاران و کارمەندانی تەلەفزیۆنی خاک
لەیادی بیست و پێنج ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی خاک، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازم.
کەناڵە کلتوری، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، هونەری و هەمەڕەنگەکەی خاک لە ساتەوەختی دامەزراندنییەوە بەهەوڵی دڵسۆزان و خەمخۆران توانی ڕەنگە جیاوازەکان کۆبکاتەوە و لەشاشە سەنگینەکەیدا ڕەنگ بداتەوە.
خاک به و بەرهەم و داهێنانە میدیایانەی ئەنجامیدا، بووە تەلەفزیۆنێکی دڵخوازی وەرگری کوردی کە تا ئەندازەیەکی زۆر، جۆرێک لەرچەشکێنی لەبواری ڕاگەیاندندا دروستکرد و تائێستاش ناوێکی درەوشاوەیە لەناو کایەی میدیای کوردیدا.
بۆ ساڵی نوێی تەمەنی خاک دەخوازین هەنگاوی جدی بنێت و هاوتای سەردەمەکە خۆی نوێ بکاتەوە.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,892 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!