هەر سەگی چاکترە
رۆژێک کوێخا حەوێزشاخەپیسکەیی لە کۆیە ئەچێتە خزمەت جەنابی مەلا محەمەد (مەلای گەورەی کۆیە) لەپاش بەخێرهاتن عەرزی مەلا ئەکا و ئەڵێ: قوربان ئەگەر لە قسە کردنا هەڵ ئەدەیتێ، دێیە وەڵام ئەڵێن: ئەو پیاوە زۆر سەگە ئەگەر خۆت گێل ئەکەی و بێ دەنگ دائەنیشی ئەڵێن: کەرە، چارەمان چی یە؟ مامۆستاش ئەفەرموێ نا نا قوربانە هەر سەگی چاکترە خوایە کەرمان نەکەی.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەواێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(17-18)[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 233 ganger