شەڕ بەتیران، نەک بە تڕان
وتراویشە: حەمام بە تڕان گەرم نابێ، بەکەسێکی تیابەستە نەبووش دەوترێت: فسکەن یان تڕکەن، هەڵبەت تڕکەن و تڕاندن و تڕۆکردن و قوچاندن و هاوشێوەکانی گوزارشتە لە بەزین و بێ دەسەڵاتی و ڕاکردن و بەجێهێشتنی بەرەکانی جەنگ و شک نەبردنی بنەما و خەسڵەتەکانی ڕووبەڕوو بونەوە، چونکە ئەگەر یەک کەرەسەی شەڕی خراپیش هەبێت ئەوا وتراوە: چەکی خراپ دوو کەس لێی دەترسێت، یەک دوژمن حسابی بۆ دەکات، دوو خاوەن چەک دەڵێت: خوایە دەبێت فیشەک بتەقێنێت، ئه و حاڵەتە بووە به و ئیدیۆمە جوانە و کورد دەڵێت: شەڕ بەتیران نەک بە تڕان واتە: شەڕ بە شیر مامرەت بەدراو. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 488 ganger