ئاوی سارد و خۆشوشتن
شەوێک کوێخا حەوێز لەگەڵ ژنی خۆی جووت ئەبێ بەیانی ئەچێتە کانی بۆ ئەوەی خۆی بشوا، کانی شاخەپیسکە هەموو کەس ناوێرێ دەست نوێژی لێ بشوا لەبەر ساردی ئاوەکە، کوێخا کە ئەچێ لەبەر زۆر ساردی ئاوەکە ناوێرێ بچێتە ناوی ترسی ئەوەشی هەبوو نەوەک کەسێکی تر بێتە سەر کانی یەکە بیبینێ کەمێک ڕائەوستێ پاشان ناچار ئەچێتە ناو ئاوەکە لەباتی ئەوەی(نیەت الغسل) بێنێ ئەڵێ: نییەتم وایە گووی باوکی خۆم خواوارد ئیتر زوو دێتە دەرێ و دەچێتەوە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(45)[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 227 ganger