[1]مەلای هیچ نەزان
کوێخا حەوێز گێڕایەوە ووتی: لە دێی(تەکەوت- هەڵە نوسراوە مەبەستی تەکەورە) مەلایەکی خەڵکی سەر سنوری ئێرانی لێ بوو هیچی نە ئەزانی هەتا نەی ئەزانی بانگ بدا، ڕۆژێک ڕێکەوت مەلایەک هاتە ئه و دێیە بوو بە مێوانی مەلای نەزان، دەمەدەمی نوێژێ خەڵکەکە لە پێش مزگەوت چاوەڕوان بوون، مەلا بانگ بدا، مەلاش لەبەر مەلای مێوانی لەخۆی ڕانەئەدی بانگ بدا، دنیا تاریک بوو لە پاشان مەلا هەستا چووە جێگای بانگ و ڕووی کردە قیبلە و ووتی: (ئەمن مەلایەکم لێ مێوانە زۆر مەزن، ئه و دێیە بەمن یان داوە هەشت سەر بزن ئەگەر ئەیەوێ چوار بۆ ئه و چوار بۆمن ئەگەر نایەوێ بەکیری ئه و بەگونی من) چوونە ژوورەوە نوێژ دابەسترا مەلای مێوان لەبەر چوار بزنەکە بوو بەلایەنگری مەلا خانەخوێ.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(46)
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 247 ganger