دەقی پیرۆزباییەکەی ستران عەبدوڵڵا:
هەڤاڵ و برام دڵبەند مستەفا بەرێوەبەری گشتی دەنگی گەلی کوردستان
خوشک و برایانی میدیاکاری خۆشەویست لە سەکۆی ئێزگەکە
پیرۆزبایی یادی چل و سێ ساڵەی دامەزراندنی بڵندگۆی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و ئێزگەکەی مژدەی ڕاپەڕینی مەزنی کوردستانتان لێ بێت.
دەنگی گەلی کوردستان هەر دەنگی زوڵاڵی پێشمەرگە و تێکۆشەرانی گەلەکەمان نییە بەڵکو لە کوردستانی ئازادیشدا مینبەری ڕاگەیاندنی بەرپرسیارانە و ئازادی یەکێتی بووە و لەماوەی ساڵی ڕابردووشدا لەرووی چۆنایەتییەوە گەشەی بەرچاوی بەخۆوە دیووە کە کاتی ئەوەیە ئەم گەشەکردنە برژێتە ڕوباری گەشەکردنی کۆی میدیای یەکێتی لە یەکخستن و پوختکردن و نوێکردنەوەی چۆنایەتیدا.
باشترین دیاری هەموومان بۆ نەورۆزی ڕاپەڕین و بەهاری ئێزگەکە ئەوەیە ڕاگەیاندنێکی شایان و پێشکەوتوو پێشکەشی یەکێتی و میللەتەکەمان بکەین.
دووبارە پیرۆزە و هەر سەرکەوتوو بن.
ستران عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,339 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!