دەقی پەیامەکەی #نێچیرڤان بارزانی#:
جەژنی سەری ساڵی نوێی ئاشووريی بابلی 6772 (ئەکیتۆ)، بە گەرمی لە خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عيراق و لە هەر کوێی جیهان بن پيرۆز دەکەم. هیوای جەژنێکی خۆش و ئاراميان بۆ دەخوازم.
لەم جەژنەدا دووپاتی دەکەينەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە زێد و نیشتمانی پێکەوەژیان، يەکترقبووڵکردن و لێبوردەیيی ئایینی و نەتەوەیی بۆ هەموو پێکهاتەکانی دەمێنێتەوه و به هەموو شێوەيەک پارێزگاری له کولتووری فرەيی و تەبايی لە کوردستان دەکەين.
جەژنی ئەکیتۆ لە هەمووان پيرۆز بێت، هيوادارين ئەم جەژنە و جەژن و بۆنەکانی داهاتوومان ئارامی و ئاشتی لەگەڵ خۆياندا بهێنن و لە دۆخی باشتردا بگەڕێنەوە. هەموو ساڵێک بە خۆشی و خوای مەزن هەموو لايەک بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
31/3/2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,537 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!