بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات
بە بۆنەی یادی شەست و سێ ساڵە ی بە ئاشکرا دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی ئێوەی ئازیز دەکەم و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا، ڕۆژنامەی خەبات هەردەم مینبەرێکی ڕەسەنی گەیاندنی پەیامی ڕاستەقینە و ئاشتیخوازی گەلەکەمان بووە و تا ئێستایش ئەم ڕۆژنامەیە لە بەرگریکردنی دەستکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییە کاندا ڕۆڵێکی پێشەنگانەی هەیە
و پیشەییانە پابەندی یاسا و ئاکاری ڕۆژنامەنووسی بووە.
ڕۆژنامەی(خەبات) لە ڕیزی پێشەوەدایە و هەمیشە ڕاستگۆیانە کاری لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی نەتەوەیی و پێکەوەژیان کردووە.
لە ساڵیادی بە ئاشکرادەرچوونی ڕۆژنامەی خەباتدا دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
4ی نیسانی 2022
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,175 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!