نووسین: سەلام عەبدوڵڵا
بابەت: وتار
ئەمڕۆ(63)ساڵ بەسەر یەکەمین ژمارەی “#خەبات#” زمانحاڵی #پارتی دیموکراتی کوردستان# تێپەڕ دەبێت و دەبێتە دێرینترین ڕۆژنامەی سیاسیی کوردی لەمێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا و دەبێتە تۆمارگەی مێژووی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان کە ئەمڕۆ دەتوانرێت بۆ نووسینەوە و لێکۆڵینەوە لە مێژووی خەباتی بەردەوامی گەلەکەماندا سەرچاوەیەکی زۆر بەبایەخ و گرنگ و بێ وێنە بێت.
خەبات لەو ماوە دوورودرێژەی خەباتیدا هەڵگری ناسنامەی گەلەکەمان و خەبات و تێکۆشانی بووە و بووەتە قوتابخانەیەکی مەزن بۆ پێگەیاندنی هەزاران تێکۆشەر و قوربانیدەری گەلەکەمان و هەڵگری بیری نەتەوایەتی و دیموکراسی و یەکسانی و داکۆکیکەرێکی بەردەوامی داخوازیی ڕەوای گەلەکەمان و شۆڕشەکانی بووە.
خەبات، لەم خەباتە دوورودرێژەیدا، هەمیشە سەنگ و بەهای بیری نەتەوایەتی و زمانی پاراوی وەک دروشمی سەرەکی خۆی هەڵگرتووە و بە زمانێکی سەردەمیانەی دوور لە توندوتیژی هاتووەتە مەیدانەوە و داکۆکی لە گەل و خاک و نیشتمانی پیرۆزمان کردووە.
خەبات وەک تۆمارگەی مێژووی خەبات و تێکۆشانی گەلێک، ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بەوەیە کە هەموو ژمارەکانی بە ئەلەکترۆنی بکرێ و ئەرشیفێکی سەردەمیانەی بۆ بکرێ کە لە دەستڕەسی هەمواندا بێت، چونکە لەراستیدا ئەم ئەرشیفە مەزنە بەتەنیا ئەرشیفی پارتی دیموکراتی کوردستان نییە، بەڵکو ئەرشیفێکی پڕبەها و بەنرخی گەلەکەمانە کە دەبێ جێی شانازی نەوە لەدوای نەوەی گەلەکەمان بێت.
لێرەدا سپاسێکی گەرم بۆ هەموو ئەو کادر و ڕۆژنامەنووس و تەکنیککار و ئیدارەی ڕۆژنامەی خەبات چ ئەوانەی تا ئەمڕۆ لە کاردا چالاک و چ ئەوانەی ڕۆژانێک خاوەنی ئەو مەشخەڵە ڕووناک و ڕۆشنە بوون دەنێرین و دەستخۆشییان لێدەکەین.
خەبات لە خەباتیدا هەر بەردەوام دەبێت.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,352 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!