بەردێکی گەورەی ناوازەیە و شێوەی هەڵکەوتەکەی، لە باڵندە دەچێت، سەرنج ڕاکێش و مێژووییە، دەکەوێتە سنووری گوندەکانی سالووکی سەروو و #سالووکی خواروو#ەوە، لە شاری #بانە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
نووسین: #سەریاس ئەحمەد#
ئەم بەردە بە یەکێک لە گوڕاوەی دیاردە جوگرافیاکردەکانی ناوچەکە هەژمار دەکرێت.
(کوردستان هەزاران بەرد و ئەشکەوت و شوێنەواری لەو شێوەیەیی هەیە، پێویستە لەسەر بەرپرسانی ناوچەکان هەوڵی پاراستنی ئەو شوێنەوار و کۆنینانە بدەن، چونکە هەڵگری ناواخنی مێژووی ناوچەکەن، دەبنە خامەیەکی باش بۆ خوێنەواران و شارەزایانی بواری شوێنەوار و کۆنینە بۆ کاری کنە و پشکنین و توێژینەوەی زانستی.
میللەتی کورد وەک یەک لە میللەتە دێرین و کۆنەکانی ناوچەکە خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەندە، خاکەکەی لە هەر چوارپارچەی کوردستان هەزاران شوێنەواری مێژووی تێدایە. ئەمەش دەرخەری ڕاستینەی مێژوویی نەتەوەی کوردە.
شانازی کردن و ئاشنابوون بەو مێژوو و ڕابردووە ئەرکی سەرەکی چینی خوێنەواران و شارەزایانە، تا نەوەی ئەمڕۆ و داهاتوو، لەبری شەرم لە ڕابردوو، شانازی پێوە بکەن، شکۆی ڕاستەقینەی نەتەوەی کوردی پێ بناسنەوە.)
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (#06-04-2022#)
[1]
[2]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 894 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!