مشتە لە دۆم ناکڕدرێت
مشتە واتە: دەست کە پەنجەکانی بەناو لەپەوە بنوسێنێت دەبێتە(مست یان مشت) لەناو ئیدیۆمدا شوێنی بۆ کراوەتەوە و وتراوە: گوێ لە مشتە، پڕ بە مشتە، بیگری مشتێکە بەریدەی دەشتێکە، بەڵام لەم ئیدیۆمەدا(مشتە)، لە(مست)ەوە بووە بە ناوی ئامێرێک کە پارچە ئاسنێکی سەرپانی کلک باریکی قورسە، کە پینەدۆز و کڵاشکەر و کەوش دروو و سۆڵدروو و چەرم دروو(پەڕۆ و چەرم)ی پێ دەکوتنەوە، تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت ئه و پیشەیە بەردەوامە و کارێکی دەست ڕەنگینییە و بژێوی هەندێ خێزانی لەسەرە، دۆمیش گروپ و تیرەیەکن لەناو میللەتی کورد کە پیشەیان دروستکردنی کڵاشە، به و پیشەوە ناو وناوبانگیان دەرکردووە بۆیە کورد ئیدیۆمێکی زۆر جوانی له و بوارە لەسەر ووتوون(دۆم بێ و کڵاش بۆ خۆی بچنێ)، هەندێجاریش دۆم وەکو زاراوە بۆ خەڵکی بێ ڕەچەڵەک(ئەسڵ و نەسەب) دەوترێت: فڵانە کەس دۆمە یان دۆم و قەرەجە، کڵاشچنی پیشەی سەرەکی دۆمەکان بێت و مشتەش باشترین ئامێری کوتانەوەی پەڕۆ و چەرم بێت ئەوا زۆر جێگەی بایەخ و هەر لە هەوڵی ئەوەدایە باشترین مشتە پەیدا بکات نەوەک بیفرۆشێت، بۆیە ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ بەنرخی و بایەخی شتێک لەلای کەسی خۆی وەک ناساندن و هۆشیاری و ڕێنمایی دەوترێت: مشتە لە دۆم ناکڕدرێت.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,677 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!