ناو: عەبدولکەریم
ناوی باوک: حەمە ئیبراهیم
نازناو: مەلا کەریم #سێگردکان#ی
ناوی تەواوی(عەبدولکەریم حاجی حەمە ئیبراهیم سێگردکانی)ە، لەساڵی(1937) لە خانەوادەیەکی ئایینی شارەدێی سێگردکان لە دایکبووە، لەتەمەنی(9) نۆ ساڵان لە(سێگردکان) چۆتە بەرخوێندن لەلای مامۆستا مەلا عەبدولقادر ئۆمەر عەبدوڵلا(#مەلا قادری ڕەش#) خوێندویەتی، ماوەیەکیش لەلای #مەلا سدیق ئیلنجاغی# لە گوندی #ئیلنجاغی گەورە# خوێندویەتی، دواتر بۆ خوێندن چۆتە ناوچەی ساڵەیی #کەرکووک# بۆ گوندی(بیرەسپان) لەلای(مەلا محەمەدی شەل) زانستی قورئان و فەرمودەی خوێندووە، دواتر بەرەو #کۆیە# هاتووە و لەگوندی(#گۆپتەپە#) لەلای مەلا(قادر عەبدوڵلا باپیر) زانستی تەجوید و فقهی خوێندووە، لەلای مەلا سەعید ئاوماڵی بابەتەکانی(نحو، سرف، بلاغە)ی خوێندووە لە گوندی(#بانەمورد#)ی شارەدێی دێگەڵە، ماوەیەکیش لە گوندی(#قەشقە#)ی بەستی شەرغە و دەرماناوی لەک(زانستی شەریعە)ی خوێندووە، پاشان دەچێتە گوندی(#سێکانی#) شارەدێی(سێگردکان) لەلای مەلا(محەمەد ئۆمەر مامیل) وانەی(عەقیدە)ی پێ ووتراوە، ماوەیەکیش بۆ خوێندن دەچێتە گوندی(عەمشە)ی #دووبز# و دواتر دەگەڕێتەوە لای مامۆستا(مەلا قادر عەبدوڵلا باپیر) لەلای ئه و مۆڵەتی مەلایەتی پێ دەدرێت لەسەرەتای شەستەکانی سەدەی بیستەمدا، نزیکەی(20)ساڵ لە گوندی(سێکانی) شارەدێی سێگردکان مەلایەتی کردووە، هەروەها لەگوندی بیرەسپان و قادر باغری ناوچەی ساڵەیی وانەی بە فەقێیان وتۆتەوە، ساڵی(1985) دەگوازرێتەوە مزگەوتی(ستخانە)ی شاری کۆیە، بۆ ماوەیەکیش دەگوازرێتەوە مزگەوتی(نور) لەشاری #هەولێر#، لەساڵی(1998)ەوە دەکرێتە پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی(بێخود) لە شارەدێی #تەقتەق#، لەساڵی 2008ەوە خانەنشین دەبێت و ئێستا لە گەڕەکی ڕووناکی شارەدێی تەقتەق نیشتەجێیە.
لە خانەوادەی خۆی دوو برایتری مەلان بەناوەکانی(مەلا سدیق حاجی حەمە ئیبراهیم سێگردکانی و مەلا ڕەفیق حاجی حەمە ئیبراهیم سێگردکانی پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گۆرقەرەجی شارەدێی تەقتەق)ە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 906 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!