لە چەند نووسراوێکدا، کە 19-04-2022 دەرکراوون و واژووی بڕیاردەری مەکتەبی سیاسی یەکێتییان بەسەرەوەیە، پاڵپشت به و دەسەڵاتەی لە لایەن هاوسەرۆکی یەکێتی #بافڵ جەلال تاڵەبانی# پێی دراوە، ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی سزا دران.
لە بڕیارەکەدا هاتووە: بەم نووسراوە فەرمییە ئاگادارت دەکەینەوە، کە پێچەوانەی بڕگەی (4)ی ماددەی (9) لە پەیڕەوی پەسندکراوی چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و گشتاندنی مەکتەبی سیاسی ڕەفتارت کردووە و ئەمە دوا ئاگادارکردنەوەت دەبێت. بە پێچەوانەوە بە پێی بڕگەکانی ماددەی (12) مامەڵەت لەگەڵ دەکرێت.
$ناوی سزادراوەکان$
1- #ئارێز عەبدوڵڵا#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
2- حامیدی حاجی غالی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
3- بێستوون سابوراوایی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی.
4- #ئازاد تۆفیق#، پارێزگاری هەڵەبجە لە پشکی یەکێتی.
5- #ڕێزان شێخ دلێر#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,051 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!