ئەخلاق لەگەڵ شیری دێ و لەگەڵ مەرگی دەڕوا
ئەخلاق ئاکار و خووی مرۆڤ دەگرێتەوە، بەگوێرەی کۆمەڵگە و جیاوازی شارستانییەتەوه، پێناسە و چەمکەکەی دەگۆڕێت، لە کوردەواریدا ڕەوشتی چاک و کردەوەی باش و مێخاسی و مێرخاسی و جوامێری و نابدەیی و سەخاوەت و خاوەن هەڵوێست و قسە و گوفتار و بوێر و شاهێدی بە حەقدان و درۆ نەکردن و داوێن پاکی و پاکیزەیی...تاد، هەموو ئەوانەی هەڵگری ئەو خاسییەتانەن بە ئاکار بەرز و بە ئەخلاق ناودەبرێن، لەبەر ئەوەی دایک قوتابخانەی یەکەمی گۆشکردنی مرۆڤە و لەگەڵ لەدایکبوون و فرچک گرتن و شیر پێدانی کۆرپەڵە ئەو خوونەریت و ڕەفتارانە وردەوردە نەش و نما دەکات و بۆ هەر کارێکی باش دەوترێت: ڕەحمەت لەشیرت یان شیری پاکی خواردووە، هەندێک جاریش دایک بۆ خراپی هەڵسوکەوتی منداڵەکانی بە توڕەییەوە دەڵێت: ئەو شیرەتان لێ حەرام بێت، بە مەبەستی دوور کەوتنەوە لە کاری خراپە و نابەجێ، بەشێوەیەکی تریش وتراوە: خویەک بیگری بەشیری تەرکی ناکەی تاپیری، لێرەدا شیری دایک بووە بە بنەمای پەروەردە و درووستبوونی کەسایەتی منداڵ و مرۆڤ، چونکە ئەو خووەی لە منداڵییەوە فێری بیت تا مردن و مەرگ ناتوانرێت وازی لێ بهێنرێت، بۆیە بە ڕێنوێنی و بۆ ناساندن دەوترێت: ئەخلاق لەگەڵ شیری دێ و لەگەڵ مەرگی دەڕوا.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,335 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!