دەڵێی پشیلەی سەروپێخانەیه
سەروپێ یان سەروپێچک یان کەللە پاچە، خواردنێکی کوردەوارییە بریتییە لە سەروپێ و ورگ و گەدە و ڕیخۆڵەکانی مەڕ و بزن، کورد زستانان زۆر قاندڕیەتی و حەزی پێ دەکات، ئینجا ئه و شوێن و دووکانەی کە سەروپێی لێ چاک دەکرێت و پاک دەکرێتەوە پێی دەوترێت سەروپێخانە، ئینجا ئه و پیشلەیەی لە دەوروبەری ئه و دوکانەیە، هەموو ئه و پاشماوە و پارچە و چەرم و پیس و مووەی کە مرۆڤ نایخوات لە کەللە و پاچە و ورگەکەی لێ دەکرێنەوە و وەکو بەرماوە فڕێ دەدرێنە تەنکەی خۆڵ و گوفک و زبڵخانەکان، لەوێش دەبنە خۆراکی ئه و پشیلانەی کە لە وێدان، به و پارچە گۆشتانە پیشلەکان بەردەوام تێر و پڕ قەڵه و و خرپن دەبن، هاوشێوەی مریشکی ئاشەوان تێر و گۆشتن دەبن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی گوپ خڕ و قەڵه و وتێر و پڕ دەوترێت دەڵێی پشیلەی سەروپێخانەیە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 542 ganger