#بافڵ جەلال تاڵەبانی# بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی #یەکێتی مامۆستایانی کوردستان# ەوە بروسکەیەک ئاڕاستەی مامۆستایان دەکات و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرامبەر ئه و هەڵوێستە جوامێرانەیان وەفادار دەبێت و بەڵێنتان پێدەدەین هەموو هەوڵێک بدەین لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانتان.
دەقی بروسکەکە..
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئەمڕۆ بە ڕێزەوە یادی هەموو ئه و مامۆستا تێکۆشەر و ماندوونەناسانە دەکەینەوە کە ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان گێڕاوە لە مێژووی خەباتی سیاسیی گەلەکەمان و هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەکان قوربانیی گەورەیان داوە لەپێناو خاکی کوردستان. مێژووی شکۆداری مامۆستایان لە پێشخستی ڕەوتی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوە یەک لەدوای یەکەکانی کوردستان لەبیر ناکەین و لەبەردەم ئه و مێژووە زێڕینەدا سەری ڕێز دادەنەوێنین.
لە ساڵانی ڕابردوودا مامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان بە دۆخێکی سەختی داراییدا تێپەڕین، بەڵام بە دڵسۆزی و پشوودرێژی خۆیان بەردەوامییان بە ڕەوتی خوێندن داوە و بەردەوامبوون لە پرۆسەی فێرکردن و دروستکردنی نەوەیەکی نوێخواز. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرامبەر ئه و هەڵوێستە جوامێرانەیە وەفادار دەبێت و بەڵێنتان پێدەدەین هەموو هەوڵێک بدەین لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانتان.
هەر شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
#15-05 2022#
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,331 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!