ماڵی بەفرە کچان، ئاو نییە لە گۆزان
فرە: زۆر و زەوەند، ئێگجار زۆر، پڕ و بێ ژمار، زۆریی و فراوانی و...تاد، زۆر وشەی لێکدراوی لێ پێکهاتووە وەکو(فرە حیزبی و فرە ئاینی و فرە کێخوا و.....تاد)، لێرە فرە کچ، یان فرە کابان واتە: کچ و کابانی زۆر، گۆزەش: دەفرێکی لوولەییە لەلە کۆندا لە قوڕ دروست دەکرا به و دواییانە لە پلاستیک و شوشەش دروستکراوە، بۆ هەڵگرتن و سارد ڕاگرتنی ئاوی کانی و کانیاوان بەکارهاتووە وتراویشە: نە گۆزەی نزیک ئاوان، نەبووکی نزیک باوان واتە: بۆ هەردوو لاخراپە گۆزەکە زۆر ئاوی پێ دەهێنرێت و دەشکێت و بووکەکەش زوو کێشەکانی گەورە دەبن و هەر دەچێتەوە ماڵی باوکی و ئاگای لە ماڵی خۆی نابێت، ئەوە ئیدیۆمەی(ماڵی بە فرە کچان، ئاو نییە لە گۆزان) واتە: ماڵی زۆرکابان، چێشتیان یان سوێرە یان بێ خوێ یە، دێی فرە کێخوا و ئاغاش بۆی وتراوە: من ئاغا و تۆ ئاغا ئەی کێ جێمان بۆ ڕاخا؟ ماڵی زۆر کەیبانوو و پڕ کیژیش کەس ناچێتە سەرئاو(سراو) بۆ ئاوهێنان، بۆیە ئه و لەبەر ئەم و ئەم لەبەر ئه و گۆزەیان دایمە بە بەتاڵی دەمێنێتەوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 836 ganger