کێچی حەفت مەن شیر ئەدا
کێچ: زیندەوەرێکی بچووکە، مێرووەکی خوێنمژ و زیانبەخشە، نەخۆشی لەرز و تا و گرانەتا و تاعونیش دەگوازێتەوە، تەمەنی کورتە و ئەسپێش دەخوات ناویشیان زۆر بەیەکەوە دێت(کێچ و ئەسپێ) و دەوترێت: کێچ بۆنی ڕووەکی ژاڵە بکات دەمرێت، مەن: دەفری پێوانەیە بۆ پێوانەی دانەوێڵە و خوێ بەکاردەهێنرێت، لە 750گرامەوە تا 3.5 سێ کیلۆ و نیو دەگرێت، کێچ و مەن لێرەدا له و ئیدیۆمەدا بەکارهێنراون بۆ ئه و کەسانەی کە زۆر ستایشی کاڵای خۆیان دەکەن و بەباڵایدا هەڵدەدەن دەوترێت: کێچی بەگایە، واتە: کێچێک دەکات بەگایەک یان کێچ بەگا ئەفرۆشێ وتراویشە: کایەک ئەکا بە کێفێک واتە: پوشکە کایەک دەکاتە کێوێک یان دەوترێت: دوو مێوژ بەلایەوە کەوێژێکه واتە: دوو دەنکە مێوژ دەکاتە یەک دەفر و مەن و کەوێژێک، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک هێندە ستایشی کاری خۆی بکات بەتەوسەوە پێی دەوترێت: کورە بابە ئەوە کێچی حەفت مەن شیر ئەدات.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 749 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!