بەڕێز کاک عێزەت شەمساوایی، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین
بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ (#ڕزگار شەمساوایی#) برای بەڕێزتان و لێپرسراوی کۆمیتەی شارباژێڕم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزت و بنەماڵە خەباتگێڕەکەتان دەکەم کە نموونەی تێکۆشان و قوربانیدانن لەپێناو خاکی کوردستان. لەخوای گەورە داواکارم ڕۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت..
دڵسۆزتان
#بافڵ جەلال تاڵەبانی#
#25-05-2022#
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,612 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!