ناو: شوکر
نازناو: شوکر خەیات
ناوی باوک: محەمەد قادر
ساڵی لەدایکبوون: 1940
شوێنی لەدایکبوون: #خورماتوو#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #18-08-2023#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
شکور خەیات مامۆستای مەقامی کوردی و یەکێک لە هونەرمەندە ڕەسەنەکانی کوردستان، شوکر محەمەد قادر ناسراو بە (شوکر خەیات) لە ساڵی 1940 لە گوندی قەڵغانلووی سەربە شارۆچکەی خورماتوو لەدایکبووە، هەر لە منداڵییەوە دەرکەوتووە کە دەنگێکی تایبەتیی هەبووە، کاتێک منداڵبووە، کە ئەوکات گۆرانی (گیان ئەزیزەکەم) دەرچووبوو ئەو گۆرانییەی چڕیووە، #عەلی مەردان# یش گوێی لێ دەبێت و لەبارەی دەنگیەوە گوتبووی: (ئەم منداڵە دەنگی زۆر خۆش دەردەچێت) . ئیتر لەوکاتە بەدواوە خولیای وتنی مەقامی دەبێت. هاوڕێیەتی لەگەڵ عەلی مەرداندا هەبووە و هاوکاری بووە لەمەقاماتدا. لە ساڵی 1953 چووەتە دونیای هونەری کوردییەوە و دەستی بە وتنی بەستە و مەقامات کردووە. شوکر خەیات لەپاڵ هونەرەکەیدا لە ساڵی 1957وە کاری خەیاتی دەکات، چونکە نەیتوانیوە بە کاری هونەری بژێوی ژیانی دابین بکات. چەندین شار و شارۆچکەی کوردستان گەڕاوە و چەند ساڵێکیش لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەسەر بردووە.
دوای مانەوەی 11 ڕۆژ لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە لە ڕێکەوتی 18-08-2023 کۆچی دوایی کرد. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 38,027 ganger