گڤەی داوێنی دێ
وتراویشە: گوڕەی داوێنی دێ یان ئاو لەسەر زوڵفی ئەتکێ، گڤە: گڤە گڤی دوای یەک، داوێن: لە پشتێنە بەره و خوار، لای خوارەوەی هەموو شتێک، کەسێک هانا بۆ کەسێک ببات، داوێنگیری بکات تووند لاق و قاچ و لینگی کەسەکە دەگرێت، یان چمکی کەواکەی دەگرێت، بەلچکی کەوای مەلایانیش دەوترا: شاقەل، لێرەدا گڤەگڤی لچکی کەوا و شاقەڵ بووە بە ئیدیۆم و کەمتر بۆ داوێن پاکی و داوێنی پیسی و داوێنگیری بەکاردێت، بەڵکو بۆ کەسێک بەکاردێت کە زۆر دڵی تەڕ بێت و لە خۆی بخەفتێت و بایەخ بەجل وبەرگ و پۆشاک و پاک و خاوێنی خۆی بدات بە گاڵتە و پێکەنین و ناساندنەوە دەوترێت: گڤەی داوێنی دێت واتە: دڵی زۆر تەڕە و بەردەوام لچکی کەوای دێت و دەچێت و دەشەکێتەوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 612 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!