ناو: غەنی
ناوی باوک: فەتاح ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1942
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
غەنی فەتاح ئەحمەد، لە ساڵی 1942 لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لەدایکبووە کە نەوەی حاجی حانە، لە منداڵییەوە خولیای وەرزشی هەبووە، لە تۆپی پێی قوتابخانەی مەڵکەندی یاری کردووە. لە تیپی جوانڕۆ یاریکردووەو ئەندامی تیپەکە بووە، دواتر چۆتە تیپی هێرش و لەگەڵ کەریم ئاغا نەجمەدین نەقشبەندی- عەلی مەعسوم یاری کردووە.
لە ساڵی 1963 بۆ یەکەمجار بە مامۆستا دامەزراوە لە (جدیدەلەک) زۆربەی کات وانەی پەروەردەی وەرزش و بیرکاری وتۆتەوە.
لە ساڵی 1967 گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی و لە قوتابخانەی چەقژ، دواتر لە قوتابخانەی عەربەت مامۆستای پەروەردەی وەرزش بووە،
لە ساڵی 1968 بووە بە ئەندامی یانەی سیروان، دواتر بووە بە بەڕێوەبەری ئیدارەی یانەکە، دوای داخستنی یانەی سیروان بووە بە ئەندامی بەڕێوەبردنی یانەی سلێمانی لە 1974 بۆ 1986.
لە ساڵی 1968 بەشداری چەندین خولی ناوبژیوانی (بالە، باسکە، گۆڕەپان و مەیدان، پاسکیسواری)، چەند ساڵێک یاریزانی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بووە، بەشداری چەند یاریەکی کردووە لەگەڵ یەکێتی مامۆستایانی شارەکانی (بابل، نەجەف، دیالە).
لە ساڵی 1972 بووە بە ئەندامی یەکێتی پاسکیلسواری ئێڕاق/ لقی سلێمانی، (ئەندام، سکرتێر، سەرۆک، ناوبژیوان)تا ئێستا وەک ناوبژیوانی پاسکیلسواری بەردەوامە، زیاتر لە 40 ساڵ ناوبژیوانی پاسکیلسواری بووەو چەندین بڕوانامەی بەدەستهێناوە لەوانە:
بڕوانامەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی باسکیلسواری لە بەغدا، لە ساڵی 1979 چووەتە وڵاتی ئیمارات بۆ بەشداری لە خولی ناوبژیوانی پاسکیلسواری (حکام العرب)بە پلەی زۆرباش دەرچووە.
بڕوانامەی ناوبژیوانی پلە یەک لە یاری بالە لە پارێزگای نەجەف، زیاتر لە 30 ساڵ ناوبژیوانی یاری بالەی کردووە لە ساڵی 1974 بۆ 2004.
بڕوانامەی ناوبژیوانی پلە دووی یاری تۆپی باسکە لە پارێزگای کەرکووک لە ساڵی 1970، زیاتر لە 25 ساڵ ناوبژیوانی یاری باسکەی کردووە لە ساڵی 1970 بۆ 1990.
بڕوانامەی پلەیەک لە یاریەکانی گۆڕەپان و مەیدان لە ساڵی 1973 لە بەغدا.
بەردەوام ناوبژیوانی یاری (یەک باز و سێ باز)ی قوتابخانەکان بووە بۆ ماوەی 30 ساڵ 1973-2003.
بڕوانامەی پلە دوو لە یاری ئەنگاوتن(الرمایە) لە هەولێر لە ساڵی 1992، بۆ ماوەی 20 ساڵ ناوبژیوانی ئەو یاریەی کردووە لە ساڵی (1992-2015).
بۆ ماوەی 36 ساڵ وانەی پەروەردەی وەرزش لە قوتابخانەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەکانی سلێمانی وتۆتەوەو چەند ساڵێکیش سەرپەرشتیاری پەروەردەی وەرزش بووە، لە بەڕێوەبەرێتی چالاکی وەرزشی و دیدەوانی سلێمانی.
لە ساڵی 2006دوای 44 ساڵ خزمەت لەبواری پەروەردەی وەرزش خانەنشین بووە، ئێستاش یەکێکە لە (ڕوادی ڕیاچی ئێڕاقی) وەک ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە یاری پاسکیلسواری کە ژمارەیان 15 ئەندامە لە بەشەکانی (تۆپی پێ، بالە، باسکە، گۆڕەپان و مەیدان، ئەنگاوتن، بەرزکردنەوەی قورسایی، جوانی لەش، تۆپی سەرمێز، یاری جمباز، باسکیلسواری).
[1]