ناونیشانی پەڕتووک: هەنگەوان
ناوی نووسەر: ماکسێنس فێرمین
ناوی وەرگێڕ: #ئازاد بەرزنجی#
ڕۆمانی هەنگەوان سێیەم ڕۆمانی سێینەی ڕەنگەکانی ڕۆماننووسی فەرەنسی ماکسێنس فێرمینە. ئەوە بوو پێشتر هەردوو ڕۆمانی بەفر و کەمانچە ڕەشەکەیمان کرد بە کوردی و کەوتنە بەرچاوی خوێنەران. نووسەر لەم ڕۆمانەشدا کار لەسەر ڕەنگ و ڕەهەندەکانی ڕەنگ دەکات، بەڵام ئەمجارەیان نە ڕەنگە سپییەکەی بەفرە و نە ڕەنگە ڕەشەکەی کەمانچە ڕەشەکەیە، بەڵکوو ڕەنگی ئاڵتوونییە، ئاڵتوونیش چەند جوان و بریقەداریش بێت بەڵام هەر فریودەرە. پاڵەوانی ئەم ڕۆمانە ئۆرلیان ڕۆشفێرە و خەڵکی پرۆڤانسی سەر بە فەرەنسایە و ڕووداوەکانیش لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەمدا لەنێوان فەرەنسا و ئەفریقادا ڕووئەدەن. ڕۆژێکیان کە هەنگێک بەسەر دەستی ئۆرلیانەوە دەنیشێتەوە ئیدی بە ڕادەیەک سەوداسەری ڕەنگە زێڕینەکەی دەبێت کە بڕیار ئەدات ببێت بە هەنگەوان و خەون بە پەروەردەکردنی هەنگ و بە هەنگوینی زێڕینەوە دەبینێت. لەم ڕۆمانەشدا، هەروەکو ڕۆمانی بەفر و کەمانچە ڕەشەکە پاڵەوانەکە دوای نشوستیهێنانی لە کاری هەنگەوانیدا و دوای ئەوەی ئاگر بەردەبێتە پوورەکانی و دەسووتێن، هەر ڕادەستی واقیع نابێت و دوای خەون و خەیاڵەکانی خۆی دەکەوێت. پاشان کاتێک پەڕتووکێک دەبارەی ئەفریقا دەخوێنێتەوە و خەون بە ئافرەتێکی پێست زێڕینەوە دەبینێت، عاشقی ئەو ئافرەتە دەبێت و فەرەنسا جێدەهێڵێت و بە دوای ئاڵتوون و ئەو ژنە ئاڵتوونییەدا بەرەو ئەفریقا دەچێت و لەو سەفەرەشیدا دووچاری چەندەها نەهامەتی دەبێت.[1]
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,063 ganger