ناو: نێرگز
نازناو: بێریتان #سۆران#، بێریتان دەریا
ناوی باوک: عادل
ساڵی لەدایکبوون: #1978#
ڕۆژی شەهیدبوون: #09-06-1999#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: هەرێمی زاگرۆس، شاخی چارچێڵا
$ژیاننامە$
شەهید نێرگز لە دایکبووی بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی دەشتی هەولێرە. بەهۆی بەشداربوونی شەهید سیروانی برای و براکانی دیکەی هەر زوو ئاشنای تێکۆشانی ئازادی دەبێت و بەهۆی خوێندنەوەی ئەدەبیاتی شۆڕشگێڕی. و سەردان و پەیوەندی بەردەوامی دکتۆر سیروانی سەرکردە دەبێت، شەهید نێرگز بڕیاڕی بەشداربوون دەدات بۆ ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی.
٭ 0i-08-#1996# شەعید نێرگز لەکەڵ شەهید شیلان عەبدولڕەحمان ژیندا هەولێر بە یەکەوە ڕوو دەکەنە چیا ئازادەکانی کوردستان و نازناوی شەهید بێریتانی بەرخودانڤان بۆخۆی هەڵدەبژێرێت.
٭ زستان - بەهاری 1996: بەشداری کردووە لە یەکەم خوولی پەروەردەیی سیاسی.
٭ زستانی 1996-1997: لە ناوچەی زاپ بەشداریکردووە لە خوولێکی فراوانی هزڕی ئایدیۆژی کادیران.
٭ 1997-1999: لە هەرێمی زاگرۆس بەشداری کردووە لە دەیان چلاکی و داستای بەرخودانی قارەمانانەی گەریلا.
٭ شەهید بێریتان خاوەن کەسایەتییەکی بە دیسپلین و زیرەک و دڵسۆز و فیداکار بوو و باوەڕی تەواوی بەو ڕێبازەی هەبوو کە لە پێناویدا تێدەکۆشا و بەردەوام دەیگوت: تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگا ئازاد نابێت.
درود له گیانی پاکی فەرماندار بێریتان سۆران و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی. یاد و بیرەوەری هەمیشە پڕشنگداربێت.[1]